قه‌ته‌ر داوای مامۆستا ده‌كات به مووچه‌ی 4000 دۆلار
وێستگه نیوز – دوای ئه‌و ئابڵووقه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه كرایه‌سه‌ری، وڵاتی قه‌ته‌ر راگه‌یاند كه پێویستی به مامۆستایه به مووچه‌ی 4000 دۆلار.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فێركردن له ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه پۆستی مامۆستا له ژماره‌یه‌كی زۆر دامه‌زراوه‌ی فێركردنی قه‌ته‌ر چۆڵه و پێویستیان به مامۆستایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای فێركردن له ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ ساڵی خوێندنی 2017- 2018 له خوێندنگا و دامه‌زراوه فێركارییه‌كانی قه‌ته‌ر پێویستیان به ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستا له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فێركردن له ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستا هه‌یه له‌م پسپۆڕییانه‌دا: "زمانی عه‌ره‌بی، زمانی ئینگلیزی، مامۆستای په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوو، جوگرافیا، زینده‌وه‌رزانی، هونه‌ری بینین، زانستی شه‌رعی، فیزیا و كیمیا، بیركاری، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی".
هه‌روه‌ك رایگه‌یاندووه كه پێویستی له فه‌رمانبه‌ران له‌م بوارانه‌دا هه‌یه: "فه‌رمانبه‌ری تاقیگه، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، تۆێژه‌ری ده‌روونی، پسپۆڕی چاره‌سه‌ری سروشتی، پسپۆڕی چاره‌سه‌ری جه‌سته‌یی، پسپۆڕی وتووێژ".
ئه‌نجومه‌نی باڵای فێركردن له ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له قه‌ته‌ر نیشته‌جێن به‌و مه‌رجه‌ی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی شایسته بن و شاره‌زایی وانه‌وتنه‌وه‌یان هه‌بێت و ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌م لینكه "https://tawtheef.sec.gov.qa" داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاشكراشیكردووه كه مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و پۆستانه‌دا وه‌رده‌گیرێن، 4000 دۆلاره بۆ ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه و 3500 دۆلاره بۆ ره‌به‌نه‌كان.
ئه‌م بڕیاره‌ی قه‌ته‌ر دوای ئه‌وه هات كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی بڕیاریاندا به تۆمه‌تی پشتگیری بیری توندڕه‌وی ئابڵووقه بخه‌نه‌سه‌ر قه‌ته‌ر
PM:02:58:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 43832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت