یه‌ك ملیۆن دینار ده‌درێته هه‌ر كچێكی رزگاربووی ده‌ستی داعش
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق بڕی یه‌ك ملیۆن وه‌ك هاوكاری بۆ ئه‌و كچه ئێزیدیانه ته‌رخان ده‌كات كه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2017، لیژنه‌ی باڵای به‌هانه‌وه‌چون و له‌خۆگرتنی ئاواره‌كاندا بڕیاری ته‌رخان كردنی یه‌ك ملیۆن دیناری بۆ هه‌ر كچێكی ئێزیدیی رزگاربووی ده‌ستی داعش دراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، كه بڕیاره‌كه به‌و شێوه‌یه، هه‌ر كچێكی رزگار بووی ده‌ستی داعش بڕی یه‌ك ملیۆن دینار هاوكاری پێده‌درێت.
دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د، جه‌ختیشكردۆته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن و پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كچانی ئێزیدی بكه‌ن، بۆ باشكردنی ژیانیان و تێپه‌ڕاندنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونیه‌كانیان.
PM:08:18:13/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1966
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت