ئه‌رده‌ڵان له‌سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریدا
وێستگه نیوز – له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئه‌رده‌ڵان به‌كر بڵاوده‌بێته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ری.
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1988/8/18 و تیایدا ئه‌رده‌ڵان به‌كر له ئاهه‌نگێكی میلـلـی-دا گۆرانی ده‌ڵێت.
ئه‌رده‌لان به‌كر له ساڵی 1967 له‌گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، له سه‌ره‌تای ساڵانی 1991 كوردستانی جێ هێشت و رووی كرده ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پاش ماوه‌یه‌ك له وڵاتی سوید گیرسایه‌وه.
ئه‌رده‌ڵان شان به‌شانی ده‌سته‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورد له وڵاتی سوید درێژه‌ی به كاره هونه‌رییه‌كانی دا و توانی 5 ئه‌لبومی گۆرانی بڵاو بكاته‌وه، كه پێكهاتبوون له (كچی گاور 1997، به‌ینۆ 1998، هه‌ورامان 2000، زۆر ده‌ترسم 2003، خه‌ونێك بوو 2007) ، جگه له‌وانه‌ش به‌شداری چه‌ندیین ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی جیا جیای كردووه له وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی له جه‌ژنی نه‌ورۆز و بۆنه تایبه‌تیه‌كان بۆ ره‌وه‌ندی كورد له‌تاراوگه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده رۆژی 2009/10/10 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسكای ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی كرد.
PM:09:31:14/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5871
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت