‌نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان
PM:03:31:15/07/2017

وێستگه‌ نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی ته‌مموزی 2017، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 46 دۆلار و 69سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 49 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوکات دوێنێ هەینی به‌رمیلێك نەوتی خاو به‌ 48 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

نه‌وتی خاوی  ئەمریکیش، یه‌ك به‌رمیلی به‌ 45 دۆلار و 48 سەنت بوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد به‌ جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 58 دۆلار. 




ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.