وەزیری بەرگریی قەتەر: بنکەی سهربازیی تورکیا لە وڵاتەکەمان داناخەین
وێستگه نیوزـ
وەزیری بەرگری قەتەر جەخت لەسەر پتەویی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و دۆحە دەکاتەوە و دەڵێت کەس بۆی نیـیە داوا لە دۆحە بکات بنکە لەشکریـیەکەی تورکیا لە قەتەر دابخات.
لە چاوپێـکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی TRT ی فەرمی حکومەتی تورکیا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە خالد بن محەمەد ئەلعەتیـیە، وەزیری بەرگریی قەتەر وتی داخستنی بنكهی سهربازیی سوپای سوریا له قهتهر پهیوهندیی به دهوحه و ئهنقهرهوه ههیه ئهو بنكهیه داناخرێت.
وتیشی بابەتی داخستنی بنکەکەی لەشکری تورکیا لە قەتەر یەکێـک لە مەرجەکانی عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسرە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکان لەگەڵ دۆحەدا.
له مانگی ئایاری ڕابردوو ئەو چوار وڵاتە عەرەبیـیە پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ قەتەر بچڕاند و کۆمەڵێـک سزاشیان بەسەریدا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گروپە تێرۆرستیـیەکان سەپاند.
لە 22 ی مانگی حوزهیرانیش دیسان ئهو چوار وڵاته 13 مەرجیان لە رێگەی کوەیتەوە رادەستی قەتەر کرد تا لە ماوەی 10 ڕۆژدا جێبەجێان بکات، بەڵام قەتەر ئەو مەرجانەی رەتکردەوە.
PM:11:21:17/07/2017
ئهم بابهته 2750
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت