به‌وێنه.."كاروانی سه‌ركه‌وتن" ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه پاك ده‌كاته‌وه
پرۆسەی پاککردەنەوەی ناوجەکانی خۆرهەڵاتی فەلوجە
وێستگه نیوزـ
له هه‌نگاوێكدا بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی له بۆمبی چێنراو، فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا پرۆسه‌یەکی سەربازیی بەناوی "كاروانی سه‌ركه‌وتن" له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه ده‌ستپێكرد.
فه‌ریق روكن جه‌لیل روبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاندووه كه پرۆسه‌كه ناوچه‌كانی نۆكه‌ندی سه‌رسار تا كه‌ناره‌كانی روباری فوراتی له خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای فه‌لوجه گرتووه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌و بۆمبه چێنراوانه پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر رێگه و شه‌قامه‌كان دانراون.
به‌وته‌ی روبه‌یعی زیاتر له 150 بۆمبی چێنراو پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و 80 خانوی چۆڵیش پاككراونه‌ته‌وه و 30 سه‌ره رێگاش كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه‌له سوتاندنی دوو به‌له‌می بچوكی په‌ڕینه‌وه له ئاوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
AM:08:37:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1762
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت