ئه‌مریكا تووڕه‌یی به‌رامبه‌ر توركیا ده‌ربڕی
سەربازانی ئەمریکا لە نزیک رەقە
وێستگه نیوز – به‌هۆی ئه‌وه سه‌ربازه‌كانی له شاری ره‌قه خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تووڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر توركیا ده‌ربڕی.
رۆژی چوارشه‌ممه ویلایه‌ته یه‌كگراووه‌كانی توڕه‌یی خۆی له‌به‌رامبه‌ر توركیا ده‌ربڕی به‌هۆی ئاشكراكردنی شوێنی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا له شاری ره‌قه و هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه گیانی سه‌ربازه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ورده‌كاری ده‌رباره‌ی شوێنی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای له باكووری سوریا خسته‌ڕوو هه‌روه‌ك ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه توركییه‌كه، 200 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 75 سه‌بارزی فه‌ره‌نسی هێزه تایبه‌ته‌كان له میحوه‌ره‌كانی پێشووه‌ی باكووری ره‌قه له دووری 30 كیلۆمه‌تر له شاره‌كه كه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعشه، جێگیر كراون.
ئه‌دریان رانكین – گالوای وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" وتی: "ئاشكراكردنی زانیاری نهێنی، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌خاته مه‌ترسییه‌كه‌وه كه پێویست نییه".
وتیشی: "هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی توند ده‌كه‌ین له‌وه‌ی به‌رپرسانی وڵاتێكی هاوپه‌یمان كه ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه سه‌ربازه‌كانمان بخاته مه‌ترسییه‌وه به مه‌به‌ست له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نهێنییه‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه نیگه‌رانییه‌كانیان به حكومه‌تی توركیا راگه‌یاندووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێدوان ده‌رباره‌ی راست و دروستی زانیاریه بڵاوكراوه‌كانی ئاژانسه توركییه‌كه بدات.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:01:54:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3639
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت