عیراق ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نیی له موسڵ ئاشكرا كرد
رزگارکردنی هاوڵاتیەکی موسڵ
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی سوپای عیراق ئاشكرایانكرد كه له ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵدا ته‌رمی زیاترله هه‌زار و 400 هاوڵاتیی مه‌ده‌نییان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه.
شانه‌ی جه‌نگیی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماره ره‌سمیه‌یكانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی كه به‌رپرسه له دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا ته‌رمی هه‌زار و 429 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد كه هه‌ر له‌ماوه‌ی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ده‌ستی داعش 102 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردوی خانووه روخاوه‌كان ده‌رهێنراوه‌نه‌ته‌وه و 200 خێزانیش به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كانی تر شوێنه‌كانیان پێ چۆڵكراوه.
شانه‌ی جه‌نگیی عیراق ره‌خنه‌شی له‌و راپۆرتانه گرت كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له موسڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی راپۆرته‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه ورد نه‌بون له ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و وایان ده‌ربڕیووه كه 40 هه‌زار هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا كوژرابن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له بنه‌ڕه‌تدا ئۆپراسیۆنه‌كه له‌به‌ر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دواخراوه و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌سه‌ر زرگاكردنی مرۆڤ پێش رزگاركردنی زه‌وی كردووه‌ته‌وه.
شانه‌ی جه‌نگیی عیراق ئاشكراشیكردووه كه هێزه عیراقییه‌كان 30 هه‌زار چه‌كداری داعشیان كوشتووه و ره‌نگه ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له كوژرانی 40 هه‌زار مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن، ئه‌و داعشانه‌شیان خستبێته ناو ئه‌وانه، ئه‌گینا قوربانیانی هاوڵاتیی مه‌ده‌نی به‌و رێژه زۆره نه‌بووه كه باسكراوه.
PM:08:14:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1701
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت