راپۆرتی ساڵانه‌ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ له جیهاندا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به پێشلکارییه‌کان له بواری مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا بڵاوکرده‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆ كاروباری مافه‌کانی مرۆڤدا رایگه‌یاند ساڵی 2016 ساڵێکی ڕه‌ش بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بوو و پێشلکاریی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاتانی جوارجوری جیهان به تایبه‌ت سوریا و عیراق، سودانی باشور و کۆماری کۆنگۆ زیادی كردووه.
سه‌باره‌ت به ئێران راپۆرته‌كه باسی له‌وه كردووه كه به‌کارهێنانی زۆری سزای له سێداره‌دان و فه‌رامۆشكردنی ئازادیی ئایین و ئازادیی ڕاده‌ر بڕین له ئێران، نیگه‌رانیه‌کی زۆری درووست کردوه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: که‌مایه‌تیه ئایینیه‌کان له ئێران به هۆی باوه‌ڕی ئایینه‌وه سه‌رکوت ده‌کرێن و مافی هاوڵاتیبوونیان پێشێل ده‌کرێت.
جیاوازیی ره‌گه‌زی و سانسۆری ئینتێریت له ئێران له‌و خاڵانه‌ی ترن که راپۆرته‌كه تیشکی خستووه‌ته‌سه‌ر.
PM:11:27:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت