كوڕی سەرۆکی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان خۆی ته‌قانده‌وه
بنکەیەکی سەربازیی ئەفغانستان
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد كه كوڕێكی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له هه‌رێمی هڵمند-ی باشوری ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
قاری یوسف ئه‌حمه‌دی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كوڕی مه‌لا هیبه‌ڵا ئه‌خوه‌نزاده، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه له شاری كركش له هه‌رێمی هڵمند-ی باشوری ئه‌فغانستان هێرشێكی خۆكوژانه‌ی كردووه‌ته‌سه‌ر به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان ته‌مه‌نی 23 ساڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند خۆكوژێكی دیكه‌دا به سێ ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی جۆری هه‌مفی، كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شه‌ڕێكی قورس‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، خۆیان به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای ئه‌فغانستان له شاری ناوبراو ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌فغانستان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و هێرشه و هێشتا دڵنیا نین كه یه‌كێك له خۆكوژه‌كان كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان بێت.
هاوكات ئاژانسه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نزیك له خانه‌واده‌ی هیبه‌ڵا-ی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه ئاشكرایان كردووه كه ساڵی رابردوو كوڕه‌كه‌ی هیبه‌ڵا پێش ئه‌وه‌ی باوكی پۆسته‌كه‌ی وه‌برگرێت، خۆی وه‌ك خۆكوژ تۆمار كردووه و سوریش بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره خۆكوژییه له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه.
مه‌لا هیبه‌ڵا دوای كوژرانی مه‌لا ئه‌خته‌ر محه‌مه‌د مه‌نسور له مانگی ئایاری ساڵی رابردوو له گورزێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له پاكستان، پۆستی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فغانستانی وه‌رگرت.
AM:12:11:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5101
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت