به‌ڤیدیۆ.. دیمه‌نی راسته‌وخۆی مردنی كچه بێژه‌رێكی به‌ناوبانگی هندستان
وێستگه نیوزـ
كامێراكانی چاودێری ساتی مردنی كچه بێژه‌رێكی به‌ناوبانگی هه‌ندستانیان له شه‌قامێكی ئه‌و وڵاته تۆمار كرد و دواتر دیمەنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە.
بێژه‌ره‌كه به‌ناوی كانشان ناث، له‌كاتی رۆیشتنی به شه‌قامێكی گه‌ڕه‌ی شه‌مپور له شاری مۆمبای له‌پڕ دارخورمایه‌ك وه‌ك بڵێی له ئاسمانه‌وه دێت، ده‌كه‌وێت به‌سه‌ریدا و ده‌یخات به زه‌ویدا.
دوای كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك لێی و په‌یوه‌ندیكردن به ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن، كچه بێژه‌ره‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ده‌ركه‌وتووه كه "داره كوشنده‌كه" توشی خوێنبه‌ربونی مێشكی كردووه و بۆ رۆژی دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:03:04:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7073
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت