مالیكی: ئه‌گه‌ر روسیا نه‌بوایه، به‌غدا لەدەستی تیرورستاندا بوو
دیدارێکی پێشوی پوتن و مالیکی
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌شتێكی چوار رۆژه‌ی بۆ روسیا ده‌ستپێكرد و له ستایشكردنی رۆڵی روسیاشدا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر مۆسكۆ نه‌بوایه، به‌غدا ده‌كه‌وته ده‌ست تیرۆرستان."
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی روسیا، نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی روسیا وایكردووه رێگه‌نه‌درێت ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕمێ و مۆسكۆ نه‌خشه‌یه‌كی نوێی بۆ ناوچه‌كه كێشا.
وتیشی ئه‌گه‌ر رۆڵی روسیا نه‌بوایه كه پێچه‌وانه‌ی رۆڵی ئه‌مریكا بوو، ئێستا به‌غدا لە ده‌ست تیرۆرستاندا بوو.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ روسیا، مالیكی چاوی به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته چالاككردنی هاوكاریی ئابوری و سه‌ربازی و سیاسی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی وزه‌ی نێ,ان هه‌ردو وڵات تاوتوێ بكات.
PM:06:41:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2289
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت