پۆلیسی سۆران: ته‌رمی ئافره‌تێكی نه‌ناسراو دۆزراوه‌ته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌رمی ئافره‌تێكی نه‌ناسراو دۆزراوه‌ته‌وه و هیچ شوێنه‌وارێكی گولله‌ش له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیار نییه و ئێستا له پزیشكی دادییه.
نه‌قیب هاوار ئه‌رگوشی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 6.30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 22-7-2017 پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونی ته‌رمی ئافره‌تێك له پێچه‌كانی سیتكان دوای گه‌یشتنی تیمێك له پۆلیسی فریاكه‌وتنی سۆران ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا.
ناوبراو وتی "ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه و پێده‌چێت ته‌مه‌نی سه‌روی په‌نجا ساڵ بێت، تائێستاش ته‌رمه‌كه له پزیشكی دادییه و هیچ كه‌سێك به‌دوایدا نه‌هاتووه، هیچ شوێنه‌وارێكی گولله‌ش له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیار نییه".
نه‌قیب هاوار وتیشی "به‌مه‌به‌ستی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئافره‌ته، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه به‌پێی جۆری كه‌وتنه‌كه بێت دوای گیانله‌ده‌ستدانی له‌وێ فڕێدراوه، داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین هه‌ر زانیارییه‌ك هه‌بێت له وونبوونی ئافره‌ت ئاگادارمان بكه‌نه‌وه".
AM:10:47:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 15854
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت