عه‌مار حه‌كیم حزبه نوێیه‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، حزبێكی نوێی به‌ناوی "ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی" راگه‌یاند.
له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی "ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی" كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2017 دامه‌زراندنه‌كه‌ی راگه‌یاند، جه‌ختیكرده‌وه كه عیراق پێویستییه‌كی زۆری به‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سه كارامه‌كانییه‌وه به‌ڕێوه ببرێن.
وتیشی: "به‌ناوی ئێوه به‌ناوی عیراقه‌وه له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و مێژووی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نین كه ره‌وتێكی سیاسیی نوێنیه و له‌ناوجه‌رگه‌ی ئازاره‌كانی عیراق و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م نیشتمانه‌وه له‌دیكبووه و هه‌موو متمانه و ئازایه‌تییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتووه بۆ دیاریكردنی داهاتووی گه‌له‌كه‌ی به‌ڕونی و ئازایه‌تی و راستگۆیی.
عه‌مار حه‌كیم وتیشی: "ره‌وتی حیكمه له هه‌ر شوێنێك ده‌بێت كه دانایی و عیراقی لێ بێت، پابه‌ندیشی به میانڕه‌وی بۆ بنیادنانی ساسیه‌تی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی تا عیراق بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی كه شایه‌نیه‌تی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ته‌مموزی 2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بڕیاریداوه واز له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و حزبه بهێنێ و ده‌ستیكردووه به دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی نوێ.
هەر ئەمڕۆ هومام حه‌مودی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عیراق له په‌یامێكدا كه ئاراسته عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی كرد داوایکردبوو حەکیم لە بڕیاری وازهێنان لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی پاشگەزبێتەوە و نوسیبوی: "برام سه‌ید عه‌مار حه‌كیم، هێشتا متمانه به باوه‌ڕ و دانایی و خۆشه‌ویستیی ئێوه بۆ شه‌هیدی میحراب ده‌كه‌م."
ده‌شڵێت: "پشتم به هه‌موو واتاكانی برایه‌تیی و كاری هاوبه‌ش و گه‌ڕانه‌وه بۆ قوتابخانه‌ی شه‌هیدان و قوربانیدان به‌ستووه كه له‌ژێر به‌یداخی ئه‌نجومه‌نی باڵا كه بووه‌ته كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له مێژووی عیراقی نوێی ناوچه‌كه."
حه‌مودی به حه‌كیم ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌مانه ده‌خه‌مه پێش چاوت تا به بڕیاری كشانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی باڵا بخشێننه‌وه و ئه‌و بڕیاره مه‌ترسیداره بۆ كاتی خۆی دوا بخه‌ن و ئه‌وكاته‌ش هه‌موو پێشهاتێك قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت."
PM:09:05:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4515
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت