کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان و خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی2017، له‌مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن ده‌ستیپێكرد.
میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ستیپێكردووه، هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، كۆبونه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان له‌گه‌ڵ مارشی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ستیپێكردووه.
هاوكات له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌مال محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی بڵاونه‌كراوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، بۆ ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتیمانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌راندن، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی راگه‌یاند.
میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی نهێنی و راسته‌وخۆ له‌ناو ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و پێنج ئه‌ندامی دیكه‌ی خانه‌ی راپه‌راندن ده‌ستیپێكردووه، كه له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی، سه‌رۆكی جڤاته‌كه‌یان هه‌ڵبژارد كه راسته‌وخۆ بوه ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن.
AM:10:41:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت