"توڕه‌یی فورات": نیوه‌ی شاری رققه له داعش سه‌ندراوه‌ته‌وه
شەڕڤانێکی کوردی سوریا
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی فه‌رمیی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی "توڕه‌یی فورات" كه تایبه‌ته به رزگاركردنه‌وه‌ی شاری رققه-ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی به‌ناوی ئیسلامی له سوریا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و شاره‌یان له ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه.
جیهان شێح ئه‌حمه‌د، خانمه وته‌بێژی فه‌رمیی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی "توڕه‌یی فورات" به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێڵی به‌رگریی دووه‌می داعشیان بڕیووه و ئێستا كۆنتڕۆڵی 45%ی ئه‌و شاره‌یان كردووه.
وته‌بێژی فه‌رمیی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی "توڕه‌یی فورات" ئاشكراشیكرد كه له‌ماوه‌ی 47 رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا هه‌شت گه‌ره‌كی رققه‌یان له‌ده‌ستی داعش رزگاركردووه و شه‌ڕوپێكدادانیش له شه‌ش گه‌ڕه‌كی دیكه به‌رده‌وامه.
هێرشكردنه‌سه‌ر شاری رققه له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی 2017 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستپێكرد كه له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێكهاتووه و یه‌په‌گه‌ش پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌و هێزه‌یه.
PM:07:55:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت