كەشتیگەلێكی سەربازی ئەمریكا هەڕەشە لە چین دەكات

‌سكۆت سۆیفت

وێستگە نیوز - دانیار فاروق

كەشتیگەلێكی سەربازی ئەمریكا هەڕەشە لە چین دەكات و رایدەگەیەنێت بە بۆمبی ئەتۆمی هێرش دەكەنە سەر چین.

لای خۆیەوە سكۆت سۆیفت فەرماندەی كەشتیگەلی ئەمریكی لەزەریای هێمن رایگەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترامپ فەرمانیان پێبكات ئەوان بەچەكی ئەتۆمی هێرش دەكەنە سەر چین، تەئكیدیشیكردەوە كە ئەوان هەمیشە لەژێر فەرمانی سەرۆكەكەیاندان.

وتەكانی ئەو فەرماندەیەی ئەمریكا لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی، لەدوای ئەنجامدانی مانۆڕێكی سەربازی هاوبەش لەگەڵ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئوسترالیا هات، جەختیشیكردەوە ئەگەر رێگەیان پێبدرێت ئەوا بەچەكی ئەتۆمی هێرش دەكەنە سەر چین.


PM:01:49:27/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو