ره‌جه‌ب و ته‌یب و ئه‌ردۆغان كوژران

‌سەرۆک کۆماری تورکیاو هاوسەرەکەی لە کاتی سەردانیان بۆ کامپی ئاوارە سوریەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، رۆژی 4ی تشرینی یەکەمی 2017 لە ناوچەی کافر ساجنا لە باکوری رۆژئاوای خان شەیخون کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای ئیدلیب نزیک بە سنوری تورکیا سێ منداڵ بە ناوەکانی رەجەب و تەیب و ئەردۆغان بەهۆی تەقینەوەیەکەوە کوژراون.

بەگوێرەی روانگەکە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی بەجێماوەی جەنگەوە بووە لە گوندی راکایا ساجنا و سێ منداڵ کە برا بوون بە ناوەکانی (رەجەب و تەیب و ئەردۆغان) تیایدا گیانیان لەدەستداوە کە بەر لە پێنج ساڵ لە کەمپێکی ئاوارەکان لە تورکیا لە ساڵی 2012 لەدایکبوون.

لەکاتی لەدایکبوونی ئەو سێ منداڵەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەردانی کردبوون و لە ئامێزی گرتبوون، باوکی سێ منداڵەکەش ناوی هەرسێ منداڵەکەی بە ناوەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی (رەجەب تەیب ئەردۆغان)ی سەرۆکی تورکیا نابوو.

هــ. ر


PM:03:56:05/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 25646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو