سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ژماره‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێم ئاشكرا كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه له هه‌رێمی كوردستان 11 بنكه‌ی سه‌ربازییان هه‌یه و رووبه‌ری 400 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌خۆی A Haber-ATVدا، بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران وتی: "من دڵخۆشترین كه‌سی جیهانم. هه‌ندێك كه‌س بۆ وه‌رگرتنی كورسی هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن، من بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی كورسی هه‌مان شت ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به منبج یڵدرم ئاماژه‌ی به‌ودا كه "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له منبج ده‌ستمان به هاریكارییه‌ك كردووه. ئه‌وه پێشهاتێكی باشه. به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگ بوو ره‌وشێكی ئاڵۆزتر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌رمتر ببوایه".
بینالی یه‌ڵدرم باسی له‌وه كرد كه متمانه‌كردن به ئه‌مریكا لای رای گشتیی توركیا له ره‌وشێكی خراپدایه، وتیشی: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌كان كه‌متر له سه‌دا 20ی هاووڵاتییانمان متمانه به ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. ئه‌مه ره‌وشێكی زۆر ترسناكه. ئه‌وه‌ی پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه، ئه‌مریكایه نه‌ك ئێمه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشكرایكرد كه "له باكووری عیراق 11 بنكه‌ی كاتییمان هه‌یه. ئۆپه‌راسیۆنی پاكسازی له رووبه‌ری 400 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ئه‌نجامدراوه و سه‌ربازانمان به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان".
PM:05:39:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت