جێپێی مۆسكۆ ده‌ركه‌وته‌وه
کەنعان بەهادين
رووسیا ، له ساڵی 1721 له‌لایه‌ن بهتڕیسی یه‌كه‌م دروست كرا ، قه‌یسه‌ر مهكسووفی له‌نێو ماڵباتی ڕوومانووف دهسهلاَتدار بوو .
رووسیای ئیتیحادی كه پایته‌خته‌كه‌ی مۆسكۆیه ، ده‌كه‌وێته باكوری ئۆراسیا ، خاوه‌نی سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارییه ، پێك دێت له 83كیانی فیدڕاڵی .
ڕووسیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نه‌روێژ و فیلهنهداو ئیستۆنیا و لاتیڤیا و لیتوانیاو پۆڵه‌ندا دراوسێیه ، جیا له‌وه‌ی دراوسێشه له‌گه‌ڵ رووسیای سپی و ئۆكرانیا و جۆرجیا و ئازه‌ر بێجان و مه‌نگۆلیا و كۆریای باكور .
یه‌ك له‌سه‌ر هه‌شتی دانیشتوانی جیهان پێك دێنن ، كه ژماره‌ی دانیشتوانیان 149ملیۆن كه‌سه و رووبهریشی 17,075,400 كیلۆمه‌تر دووجایه ، گه‌وره‌ترین ولاَته له رووی رووبه‌ره‌وه له‌ئاستی دوونیا .
ئه‌م ولاَته به‌هێزه‌ی كه له پله یه‌كه‌مه‌كانی جیهانه له رووی سه‌ربازییه‌وه ، جگه له‌وه‌ش پێگه‌یه‌كی ئابوری به‌هێزی هه‌یه ، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش رووسیا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه بتوانێ له رێگه‌ی بیری ئیستیعمارو ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن ، داهاتی زێڕو نه‌وت بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات ، نموونه‌ش داگیر كردنی ئۆكرانیا و پاڵپشتی كردنی رژێمه‌كه‌ی سوریا ، كه ئه‌مانه داهات و ده‌ستكه‌وتی باشن بۆ مۆسكۆ .
له نوێترین ووتاری باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ، ولاَتهكهی نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان بكه‌وێته‌وه جه‌نگی سارد .
جه‌نگی سارد به‌وه ده‌گوترێت ، له‌سه‌رده‌مانی دوای كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م تاوه‌كو سه‌ره‌تای 1990 ، ئهمهریكاو هاوپه‌یمانانی ده‌ستان كرد به كێبڕكی كردن و دژایه‌تی كردنی یه‌كتر به نیه‌تی لاواز بوون و شكاندنی شكۆی یه‌كتر ، كه زۆری خیاند ، به‌هۆیه‌وه زۆرێك له وولاَتان دابه‌شی سه‌ر ڕه‌وتی مۆسكۆ و
واشنتۆن بوون ، چه‌ندین شۆڕش و جه‌نگ به‌رپا كرا له‌نێوان هاوپه‌یمانه‌كان و چه‌ندین مرۆڤ تێ چوون .
بؤیه ئۆباما نایه‌وێت دووباره ئه‌م ئه‌زموونه دووباره بكاته‌وه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ، كاتێك رووسه‌كان پاڵپشتی كۆمه‌ڵكوژی و مێژووه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ، بۆ واشتنتۆن ئه‌سته‌مه دوای ئه‌و كوشتار‌و قه‌تڵ و عامه‌ی ئه‌سه‌د و دهرپڕاندنی 5 ملیۆن له هاولاَتیانی بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان ، گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ، بۆیه چ ئه‌مه‌ریكا یاخود ولاَتانی ئه‌وروپای دیموكرات له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د نین ، به‌ره‌ی رووسه‌كانیش پاڵپشتی دیمه‌شق ده‌كه‌ن .
ئه‌م دابه‌ش بوونه و دووباره بوونه‌وه‌ی جه‌نگی سارد كاردانه‌وه‌ی باشی دروست كردۆته‌وه له ناوچه‌كه ، له‌هه‌موو پێگه گه‌رمه‌كانی ڕۆژ ههلاَتی ناوین ئه‌م دوو به‌ره‌ییه یاخود ئه‌م دووبه‌ره‌كییه ده‌بینرێت .
بۆیه پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد روسیا له جیهان لاواز بوو ، له حاڵی ئێستادا مۆسكۆ به هێزێكی دیكه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه ، به هاوپه‌یمانێتی چین و تاران ، ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌ژێر په‌رده‌ی تایفییهتهوه له‌مه‌یدانه‌كه ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێن ڕشتنه‌ی كه له‌ناوچه‌كه بوونی هه‌یه ، به‌رده‌وامی شه‌ڕی ساردی نێوانی مۆسكۆ و واشنتۆنه .
AM:11:28:01/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 8317
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی