تكایە ئارام بهختیار له سێدارە بدەن!
کەمال رەئوف
بۆ ئەوەی وڵات زیاتر ئارام بێت پێویستمان بە رۆژنامەنووس ئارام نییە، بۆ ئەوەی خەڵك بەبەختەوەری شەو چاویان بچێتە خەو، ئارامەكان لەسێدارە بدەن، چونكە دەركەوت گێچەڵی ئەم دنیایە، كەموكورتیەكانی خەڵك هەمووی خەتای ئارام و هاورێكانیەتی.
ئارام لەسێدارەبدەن تا ئەوانیترش چاوترسێن بن و نەوێرن چیدی نقەیان لێوە بێت، لەسێدارەی بدەن هەڵیواسن، ئەوانەی باسی عەیبەكانتان ئەكەن، نەبا نەیار و دوژمنان پێمانخۆش بن، لەسێدارەیدەن لەكونی زیندان توندی بكەن، چونكە باسی قوت و شیری منداڵی كردەوە بەوەش بێرێزییە حورمەتی گەورەيى دهسهڵاتان كردووە.
هەڵیواسن نەهێڵن جارێكی تر چاوی بەرۆشنایی بكەوێتەوە، چونكە ئەمانە چاویان بەرووناكی سەركەوتنە گەورەكان هەڵنایەت و نابینن، وڵات چۆن بووەتە شامی شەریف، باوك هەر لەخۆشیان شیر و دایبی بۆ مناڵە ساواكهی ئەماشێتەوە.
ئامان ئەمانە توند بكەن لەكونی زیندان هەڕەشەیان لێبكەن بیانترسینن شكۆیان بشكێنن، چۆنكە ئەوانە خەریكن شكۆی پیرۆزییەكانی نادادی ئێوە ئەشكێنن، بەقوربانە لێنەگەرێن ئەمانە دەمبكەنەوە، بنوسن، چاودێربن، نەبا بەهەڵدانەوەی لێفەكەتان بۆگەنی عەیبەكانتان دنیا كەڕو كاس بێت...
PM:01:36:29/05/2017
ئهم بابهته 9651
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی