چارەسەر لای کێ یە؟

‌شێرکۆ حەمەئەمین

بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی کاریگەر و خاوەن پێگەیەکی جەماوەریی و دووەم هێزی کوردستان دوای هەموو ساختەکارییەکانی دو هێزی برابەشی پۆست  و پارە، هەر لەسەرەتای دروستبونییەوە بە پشتیوانی خەڵکی کوردستان و میدیای ئازاد و رەخنەگران و خەمخۆرانی دیموکراسی و ئایندەی کوردستان ڕاستگۆیانە کاریکردوە کە ئامانجی بنیاتنانی دەوڵەتی  کوردستانە، کەهەموان شانازی پێوەبکەین، نەک لێی هەڵبێین لە پێناوی بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا کە تەنیا بەرژەوەندی باڵای خەڵکی  کوردستان و ئامانجە باڵانەتەوەییەکانە و باجی زۆری داوە، بەڵام بەردەوام داکۆکی  لە پرەنسیپ و بەهاکانی درستبونی کردوە و لە پێناوی پارە و پۆستدا سازشی نەکردوە و ڕێگری سەرەکییە لەبەردەم ستەمکاری و بنیاتنانی سیستمێکی هاوشێوەی باشوری سودان ومەشێخەکانی نەوت کە کاستێک لەسەروەی هەرەمەکەوە  کەسی پلە یەکن و تەواوی خەڵکیش ڕەعیەتن.

دیارە کە بزوتنەوەی گۆڕان ئامانجی  ئەو بنەمایانە بێت ئاساییە نەیاری زۆربێت لەوانە زۆرجار حیزب و لایەن و خەڵک و پەرلەمانتاری پارتی دەردەدڵی خۆیان دەکەن و دەکەونە دامێنی گٶڕانەوە بۆنمونە گوایە گۆڕان خۆی بەیەکێتی نیشتمانیدا هەڵواسیوە ئەم قسانە یان خۆنەزان کردنە یان بۆ تۆخکردنەوەی پەیمانی کەسەکانە بۆ جەمسەرەکانی پارتی و پێشبڕکێی پارتی بونی زیاترە چونکە هەر ئەوکەسانە و شاندەکانیش کە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن ڕاستگۆیانە دەڵێن: دەزانیین چارەسەر لای بزوتنەوەی گۆڕانە لە گردەکەیە ئێستا ماوەیەکە باسی پێویستی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکرێت گوایە هەر ئەو دوو هێزە دەتوانن زامنی ئایندەی کوردستان بکەن وەک خۆیان دەڵێن:دو هێزە سەرەکیەکەن!  بێگومان پارتی و یەکێتی بەدرێژایی ٢٢ ساڵی ڕابورد و بەڕێوەبردنێکیان دروستکردوە کەلە جیهاندا بۆ دژە خەڵکی خۆی وێنەی نییە کە هەرخۆشیان دەتوانن بەڕێوەی بەرن ئەو بەڕێوەبردنەیە کە سەرباری فرۆشتنی نەوت و تاڵانفرۆشکردنی خاکی کوردستان گوایە هەرێم ٢٠ ملیار دۆلار زیاتر قەرزارە؟!       تائێستا نەتوانراوە لەشکرێکی یەکگرتو دروستبکرێت سنوری نێوان دیگەڵە و کۆیە بسڕدرێتەوە ناتوانن چارەکە موچە بەڕێکوپێکی بەخەڵک بدەن ڕاستە ئەو دوهێزە پێکەوە دەتوانن درێژە بەم مۆدێلە شکستخواردوە بدەن، بەڵام بۆ ڕێککەوتن ناکەن کێ ڕێگرە؟

تایبەت بەڕێککەوتنی گۆران و یەکێتی کە سەرلەبەری لەخزمەتی خەڵکی کوردستان و بنیاتنانی حوکمڕانییەکی تەندروستدایە بەڵام ئاشکرایە نیوە زیاتری بڕیار بەدەستانی یەکێتی بەرژەوەندی بازرگانیان لەگەڵ پارتی تێکەڵە بۆیە ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.

دواخاڵ کە ئاماژەی بۆدەکەین بابەتی خەونی بارزانی کە زیاتر لەبەهار و لەگەڵ خوێنجماندا سەرهەڵدەداتەوە ئەوەی دوژمنی ‌سەرسەختێتی خۆتانن چونکە دروستکردنی دەوڵەت خەون نییە بەڵکو ئامانجە و دەبێت کاری جدی بۆ بکرێت  کەلای ئێوە خەونە  دیارە خەون قابیلی هاتنەدی و نەهاتنەدییە!لەوەش زیاتر،ئەوە بارزانییە،دەبێت،بە کاروهەڵوێستەکانی وابکات،خەڵک و هێزەکانی کوردستان،لە سەرو ململانێکانەوە بیبینن،چونکە ئەو خۆی کرۆکی کێشەکانە،هاوکات پارتیش ئەم وێنەیە تۆختردەکاتەوە بارزانی تائێستا نەیتوانیوە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم بباتەهەولێری پایتەخت ئیترچۆن وەک بان پارتی سەیر بکرێت؟!نەیتوانیوە،بەیەک چاو سەیری کوردستان و هیزە سیاسییەکان بکات؟!
ئێستاش ئەگەر پارتی و یەکێتی دەتوانن بۆ چارەسەری قەیرانە دروستکراوەکان و کۆتایی هێنان بەسیاسەتی تاڵانفرشی و برسیکردنی خەڵکی ڕیککبکەون فەرمون بۆ نایکەن؟یان ڕێککەوتنی ئێوە درێژەدانە بەهەمان بەڕێوەبردنی شکستخواردوی ئێستا کە کەس بەغیلی پێ نابات ئاشکرایە هەمیشە حەنینتان بۆ پێکەوەیی و دابەشکردنی پۆست و پارەی کوردستان هەیە و دەیڵێنەوە .


PM:07:56:22/01/2017

ئه‌م بابه‌ته 1976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی