كۆمه‌ڵگه, قه‌یران و ئیداره‌دانی
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك وابه‌سته‌یه به كۆمه‌ڵێك هۆكاری ( سیاسی, ئابووری, ئیداری و رۆشنبیری, ...), كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به رووی جیهان دا و ئاوێته‌بوونی به رووداوه گه‌وره و وه‌رچه‌رخێنه‌ره جیهانیه‌كان, گۆڕانكاری له ئاستی ژیاری و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات, ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و به‌تایبه‌ت مێژووی نزیكی باشووری كوردستان دا بخشێنین, له دوای ساڵی 2003 و ئه‌و گۆرانكاریه‌ی كه له عێراق دا هاته كایه‌وه به گۆڕینی حوكمڕانی و كرانه‌وه به رووی گۆڕانكاریه گه‌وره و خێراكانی دنیادا, به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كاریگه‌ریان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كرد له هه‌موو بواره‌كانی ژیان دا به‌تایبه‌ت له رووی زۆری و ئاڵۆزبوونی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی هاوڵاتیان و قورس بوونی ژیان, ئه‌وه‌ش به كاریگه‌ری هاتنی به لێشاوی كاڵا و شتومه‌كی نوێ, بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری و بازاڕ, گه‌شه‌كردنی بواری بازرگانی و پیشه‌سازی و بیناكاری, له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هۆشیاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێنده‌واری و كاریگه‌ری سۆشیال میدیا و ئاسانكاری بۆ راده‌ست گه‌یشتنی هه‌موو كه‌س به ته‌كنه‌لۆژیای نوێ, وای كرد كه ئاستی گوزه‌رانی تاك له شێوازی ساده‌ی خۆیه‌وه بگۆڕێت بۆ فره لایه‌ن وپڕنهكردنهوهی ئاسانی پێداویستیه‌كانه‌وه.
ئه‌مانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه تاكی كۆمه‌ڵگه فێری جۆرێك له خۆش بژێوی بێت, دوای سه‌ده‌یه‌ك جه‌نگ و ماڵوێرانی و كوشت و بڕِ, ئاهێكی ئارامی به‌به‌ردا بێته‌وه و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانی بچێت, له‌م سه‌روبه‌نده‌ش دا وڵات به‌ره‌و لوتكه‌ی هه‌ڵكشان ده‌چوو له هه‌موو بواره‌كانی ژیان دا.
له‌پڕ, وڵات به‌دۆخێكی ( ئابووری, سیاسی, ئیداری ) دا كه‌وت, كه ته‌واو پێچه‌وانه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وتی پێشكه‌وتنه‌ی به‌دیده‌كرا, جه‌نگێكی نه‌خوازراو به‌رۆكی كوردستانی گرت و به درێژایی سه‌دان كیلۆ مه‌تر كه‌وته جه‌نگه‌وه, به هه‌زاران پێشمه‌رگه چوونه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و سه‌دان شه‌هید و برینداری لێكهوتهوه, ئه‌مانه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر جومگه‌كانی ژیان دروست كرد كه وای كرد كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و داڕمان بڕوات.
قه‌یران و كاریگه‌ریه‌كانی
له‌و رۆژگاره‌وه كه ئه‌م وڵاته بنیاتنراوه و ناوی عێراقی لێنراوه, كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌م عێراقه, تا ده‌گاته رۆژگاری ئه‌مڕۆ, به‌وڵاتی پڕ له كێشه و ته‌نگه‌ژه و قه‌یران ناسراوه, هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به قه‌یرانی سیاسی, سه‌ربازی و ئیداری وڵات به‌ڕێوه ده‌برا, جا چ قه‌یرانی ناوخۆیی كاره‌به‌ده‌ستانی حكومه‌ت یان قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان بێت, له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد كه هه‌میشه داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌كرد و لێی بێ به‌ش ده‌كرا, هیچ كات له‌م وڵاته دا كورد به‌مافه‌كانی نه‌ده‌گه‌یشت و هه‌میشه له‌ژێر زولم و زۆردا ژیانی ده‌كرد.
گه‌ر بێینه سه‌ر وشه‌ی قه‌یران و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌یه, ئه‌وا ده‌كرێت بلێین قه‌یران بریتیه له زنجیره‌یه‌ك كه‌م و كوڕی ئیداری, ئابووری, سیاسی, كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی, كه سه‌ره‌تا له رووداوێكی بچوكه‌وه ده‌ست پێده‌كات و دواتر ده‌بێته دیارده و پاشان ته‌شه‌نه ده‌سێنێت و ده‌بێته قه‌یران, ده‌شێت كورت خایه‌ن بێت یان درێژ مه‌ودا.
گه‌ر چاوێكی خێرا به قه‌یرانه‌كانی كوردستان دا بخشێنین له عێراق دا, ده‌توانین هه‌ردوو جۆر له قه‌یران ببینین, هه‌م كورت خایه‌ن و درێژ مه‌ودا, زۆركاتیش روویداوه بۆ كۆتایی هێنان بهقهیرانێك قه‌یرانێكی تر درووست بووه, یان پێش كۆتایی هاتنی قه‌یرانێك قه‌یرانێكی تر هاتووه‌ته كایه‌وه, كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا كێشه‌كان قوڵتر و برینه‌كان پڕ سوێتر ده‌كات.
له‌م ساتوهخته دا كه زۆرترین قه‌یران له گۆڕه‌پانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌یه, به‌جۆرێك كه تاكی كوردی خه‌ریكه له قه‌یران دا نغرۆ ده‌بێت و تا بیناقاقای هاتووه, سه‌رباری قه‌یرانی ( ئابووری, سیاسی, ئیداری, بێ موچه‌یی و شه‌ری نه‌خوازراو ) خه‌ریكه قه‌یرانی بێ متمانه‌یی سه‌رهه‌ڵده‌دات, به‌جۆرێك كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاقارێكی باش ناروات و هه‌مووان به‌دوای ده‌رچه‌یه‌ك دا ده‌گه‌ڕێن كه لێیه‌وه ده‌ربازیان ببێت.
ئیداره‌دانی قه‌یران و چۆنیه‌تی ده‌ربازبوون.
له هه‌موو دنیادا و له‌كاتێك دا كه قه‌یرانێك روو ده‌دات, جا له هه‌ر بوارێك دا بێت, لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌ڵده‌ستێت بهرووبهڕوو بوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی, بێگومان قه‌یران خۆی له خۆیدا به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت, به واتایه‌كی تر بۆ ئیداره‌دان به قه‌یران ده‌بێت دابه‌شی چه‌ند قۆناغێكی بكه‌ین:
1/ قۆناغی پێش روودانی قه‌یران, ئه‌م قۆناغه به سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی دیارده و هه‌نگاونانه به ئاراسته‌ی دروست بوونی قه‌یرانه‌كه, چونكه هه‌موو قه‌یرانێك وابه‌سته‌یه به چه‌ند هۆكارێكه‌وه كه پێش درووست بوونی قه‌یرانه‌كه بوونیان هه‌یه و ده‌بنه دیارده و قه‌یران به‌رهه‌م ده‌هێنن.
2/ قۆناغی دروست بوونی قه‌یران, ئه‌میش ئه‌و ساتوهختهیه كه قه‌یرانی تێدا له دایك ده‌بێت و ته‌شه‌نه ده‌سێنێت و ده‌بێته گرفت بۆ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه قه‌یرانه‌كه‌ی تێدا دروست بووه, ئایا ئه‌و دهركهوتانهی له بوونی قه‌یرانه‌كه‌وه دروست بوون چین و قه‌یرانه‌كه دۆخه‌كه‌ی به چ ئاقارێك دا بردووه, بێگومان زۆر كات ئه‌م قۆناغه په‌ل ده‌هاوێت بۆ درووست بوونی قه‌یرانی تر و به‌شێوازی تر.
3/ قۆناغی چاره‌سه‌ری قه‌یران, ئه‌م قۆناغه گرنگترین و هه‌ستیارترین قۆناغی ئیداره‌دانی قه‌یرانه, ده‌بێت زۆر وریایانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكرێت, به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر و به پلانێكی تۆكمه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی بدات, ده‌بێت زۆر به‌ئاگابیت له‌وه‌ی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ركردنه‌كه په‌ل نه‌هاوێت بۆ كێشه‌ی تر و دروست بوونی قه‌یرانی تر, هه‌روه‌ك چۆن كاتێك پزیشكێك وه‌ره‌مێك له جه‌سته‌ی مرۆڤێك دا لاده‌بات ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بێت نووكی نهشتهرهكهی نه‌دات له شوێنێكی تری جه‌سته و برینداری له شوێنێكی تری جه‌سته‌دا دروست نه‌كات و نه‌بێته مایه‌ی كێشه‌یه‌كی تر, یان ئاگاداری ئه‌وه‌بیت قه‌یران به قه‌یران چاره‌سه‌ر نه‌كه‌یت, چونكه ئه‌و كات له‌بری قه‌یرانێك دوو قه‌یرانت بۆ دروست ده‌بێت.
4/ قۆناغی دوای چاره‌سه‌ر, ئه‌م قۆناغه قۆناغی به‌خۆداچوونه‌وه‌یه, لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به پلانه‌كه‌یدا ده‌چێته‌وه و لایه‌نی باش و خراپی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت, هه‌روه‌ك له‌و هۆكارانه ده‌كۆڵێته‌وه كه قه‌یرانه‌كه‌ی لێ به‌رهه‌م هات, له‌هه‌مان كات دا ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ش دیاریده‌كات كه له قۆناغه‌كانی ئیداره‌دانی قه‌یران دا درووست بوون, له هه‌مان كاتیش دا ئه‌و رێوشوێنانه‌ش دیاریده‌كات كه ده‌بێت پیاده‌یان بكات بۆ دروست نه‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه یان روونه‌دانی قه‌یرانی تر, له‌م كاته‌دا زۆر گرنگه فیدباك بزانیت بۆ زانینی ئاستی سه‌ركه‌وتوویی ئیداره‌دان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی لێی كه‌وتووه‌ته‌وه.
كه‌واته, بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستان, زۆر پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ئه‌مرۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی, به‌به‌رنامه‌یه‌كی ورده‌وه هه‌نگاوی چاره‌سه‌ر بهاوێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگه‌شه و قه‌یرانه‌ی وڵاتی تێدایه, به‌تایبه‌ت دوای كۆتایی هاتنی داعش و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دا, چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه‌ی كردوه‌ته پێویستیه‌كی یه‌كه‌می, گرنگه به جۆرێك دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت كه هه‌مووان به كه‌مترین زیان لێی ده‌رباز ببین, له سه‌روو هه‌مووانیشه‌وه هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان هه‌ناسه‌یه‌كی ئارام هه‌ڵمژن و وڵاتیش به‌ره‌و گه‌شانه‌وه و ئاوهنی هه‌نگاو بنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ژماره‌ی ( 7151 ) ی 23-24/12/2016
PM:08:26:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2869
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی