موڵكداریی گه‌ل بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق
عادل عه‌بدولمه‌هدی
وه‌كو چۆن ده‌وڵه‌ت هێواش هێواش مافی گه‌ل‌و ماڵ‌و موڵكی بردووه‌و به‌شێكی زۆر كه‌م نه‌بێت هیچی بۆ نه‌هێشتۆته‌وه، ده‌بێت گه‌لیش ده‌وڵه‌ت رابگرێت‌و جگه له مافی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌توانێت ئیداره‌ی بكات، هیچی بۆ نه‌هێڵێته‌وه، ئه‌وه رێگه‌یه به‌ره‌و چاكسازی‌و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی‌و به‌فیڕۆدانی پاره‌و به‌رگرتن له سته‌مكاری‌و تاكڕه‌وی‌و پشت به‌ستن به‌نه‌وت‌و به‌سه‌ربازكردنی ده‌وڵه‌ت‌و كۆمه‌ڵگه.
هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نه‌بوو
له كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه، ده‌وڵه‌تی عیراق مافی گه‌ل ده‌بات، خاكی عیراق به‌گشتی زه‌وی میرییه، موڵكی وه‌زاره‌تی دارایی‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌یه‌و یاساكانی یه‌كلاكلادنه‌وه‌ی ریفۆرمی كشتوكاڵ جگه له زیاتركردنی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونی حكومه‌ت له‌سه‌ر خاك، هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نه‌بوو، هه‌روه‌ها خۆماڵی كردنی نه‌وت نه‌ك هه‌ر وه‌ك پره‌نسیپ، به‌ڵكو وه‌كو سامانێك 100% ده‌وڵه‌ت ده‌یبات، دوای ئه‌وه‌ی 100% موڵكی ده‌سته‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه بوو، له ساڵی 1964 دا ده‌ستی به‌سه‌ر پیشه‌سازییه سه‌ره‌تاییه‌كاندا گرت، نه‌ك ته‌نها ده‌ستی گرت به‌سه‌ر بازرگانیی ده‌ره‌كی‌و به‌شێكی گرنگتری بازرگانیی ناوخۆ‌و خوێندنگه‌و زانكۆ‌و نه‌خۆشخانه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان‌و بانكه‌كاندا، به‌ڵكو ژیانی رۆشنبیری‌و رۆژنامه‌وانی‌و راگه‌یاندن‌و سه‌ندیكا‌و كۆمه‌ڵه‌و حزبه‌كانی بۆ خۆی برد، تا ده‌گاته هه‌وڵدان بۆ قۆرخكردنی ئایین له رێی ئه‌وقاف‌و هه‌ڵمه‌تی ئیمانه‌وه.
بۆئه‌وه‌ی رێگه‌كه‌مان بۆ قیرتاو بێت
ده‌ركه‌وتنی دیكتاتۆری به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌ركه‌وت، ئه‌نجامی سروشتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو كایه‌كانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، كه له ده‌وڵه‌تی توندوتیژو قۆرخكاره‌وه سه‌ریهه‌ڵدا‌و له‌سایه‌یدا چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌بوون‌و چه‌مك‌و كلتووره‌كانیان له چه‌مكه‌كانی ئه‌و قۆناغه دوور‌و درێژه له قۆرخكاریی ده‌وڵه‌ت‌و په‌یڕه‌وكردنه‌كانی وه‌رگرت، ئێمه‌ش وه‌كو بنكه‌یه‌ك له یه‌كه‌م گه‌وره‌بوون‌و په‌روه‌رده‌بوونماندا وه‌كو هاووڵاتی‌و به‌رپرس‌و سه‌رۆكی خێزان‌و حزب‌و هێزه سیاسییه‌كان‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌و نه‌ریت‌و چه‌مكه دیكتاتۆری‌و سته‌مكار‌و دوژمنكارانه‌یه له گوتاره‌كانمان‌و هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه ئاوده‌درێین، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنمان وه‌كو بنكه‌یه‌ك، لێهاتوویی‌و ئه‌زموون‌و به‌رهه‌مهێنان‌و لێوه‌شاوه‌یی‌و هه‌وڵه‌كانمان ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو رووخاندنی به‌رامبه‌ر‌و نه‌هێشتنی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌كه‌مان بۆ قیرتاو بێت، بۆ ئێمه‌و به‌س، ئه‌وه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتێكی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌ت‌و پێكهاته‌كان، كه ره‌نگه به‌شێكی گرنگ له ئاژاوه‌و سه‌ختییه‌كانی ئێستا راڤه بكات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه به‌خود‌و ده‌ربازبوون له پشتبه‌ستن به خه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و سامانی نه‌وت‌و دامه‌زراندن له فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كانیدا، هه‌روه‌ها ئه‌وه گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ سه‌ختیی دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراسی دامه‌زاوه‌یی كه له لایه‌ن گه‌له‌وه چاودێری بكرێت‌و له‌گه‌ڵیدا كارلێك بكات.
هیواخوازبووین بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌ل بێت
ده‌وڵه‌تی قۆرخكار سته‌مكاری‌و ده‌سه‌ڵاتخوازی‌و تاكڕه‌وی به‌رهه‌م ده‌هێنێت‌و گه‌لی ئازاد‌و خاوه‌ن ماف ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی دیموكراسی سه‌رپه‌رشتكار به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وت هه‌نگاوێكی دروسته، هه‌رچه‌نده كه‌موكوڕی هه‌بێت، ئێمه هیواخوازبووین كه موڵكداریی كۆمپانیاكه بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌ل بێت، له رێی پشكێك كه نه‌فرۆشرێت‌و به‌میراتیی نه‌مێنێته‌وه‌و ته‌رخان بكرێت بۆ هه‌موو هاووڵاتیان. هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌ستوور باجی نه‌وت به‌سه‌ر سامانی دابه‌شبوودا بسه‌پێنرێت، به‌و مه‌رجه‌ی مافه‌كانی هاووڵاتیان‌و سامانی ده‌سته‌به‌ر بكات. هه‌روه‌ها په‌رۆش بوو بۆ خستنه ناو ره‌شنووسه‌وه كه ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر بووم له وه‌زاره‌تی نه‌وت تاوتوێ ده‌كرا.
ئێستاش ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه، هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و نوێنه‌ران ده‌رفه‌تیان له‌به‌رده‌مدایه بۆ جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپی موڵكداریی گه‌ل بۆ نه‌وت‌و غاز له رێی یاسای كۆمپانیاوه یان هه‌ر میكانیزمێكی دیكه‌وه، ئه‌وه‌ش زۆرێك له پسپۆڕانی بواری نه‌وت‌و ئابووریناسان تاوتوێیان كرد‌و پێمان وایه كه ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری نه‌وت‌و غاز‌و كۆی ئابووری چاره‌سه‌رێكی راسته‌وخۆیه، به‌ڵكو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و مافه‌كانی‌و كلتووره‌كانی‌و داهاتووه‌كه‌شیه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان گه‌ل‌و ده‌وڵه‌تیش، ئیدی ئه‌و كاته خه‌ڵاتكردن‌و دامه‌زراندن‌و مافه‌كان له ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ گه‌ل نابێت، به‌ڵكو له گه‌له‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، ئه‌وه شۆڕشێكی راسته‌قینه‌یه كه ئاڕاسته‌كانی دواكه‌وتوویی‌و شوێنكه‌وتن‌و دیكتاتۆری‌و سته‌مكاری‌و ئاژاوه‌و حه‌ڵه‌تی شه‌ڕ ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه له بواری نه‌وت‌و غازدا راست بێت‌و ئه‌گه‌ر قۆرخكاریی ده‌وڵه‌تمان بۆ زه‌وی نه‌هێشت‌و به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شمان كرد‌و ئه‌گه‌ر قۆرخكاریی ده‌وڵه‌تمان بۆ پیشه‌سازییه‌كان‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان نه‌هێشت‌و كردمانه موڵكی كرێكاره‌كان یان ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی ده‌توانن چالاكی بكه‌نه‌وه ... تاد، ئه‌و كاته چی روو ده‌دات؟
ناهێڵێت راستی‌و واقیع ببینێت
به‌كورتی پێویسته متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌بێت به‌وه‌ی ده‌توانین له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ده‌وڵه‌ت خۆماڵی بكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت هه‌وڵیدا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مافه‌كانی گه‌ل له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێك‌و حزب‌و هێزه‌كان كه ته‌نها به رووخاندن‌و شه‌ڕ‌و نه‌هێشتنی ئه‌وی دیكه نه‌بێت ناتوانێت بمێنێته‌وه.
هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌وه ناكرێت، ئه‌وه‌ش به‌پاساوی زانستی‌و پراكتیكی نییه، به‌ڵكو چونكه ئه‌قڵ‌و تێگه‌یشتنه‌كانی‌و ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌مه‌كانی قۆرخكاریی ده‌وڵه‌ت له په‌روه‌رده‌كردن بۆی ماوه‌ته‌وه، ناهێڵێت راستی‌و واقیع ببینێت.
بڕوامان به‌وه‌یه كه زۆرێك له گفتوگۆكانی ئێستا‌و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی هه‌مووان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین‌و ئه‌و ته‌نگژه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و ئه‌منییه‌یانه‌ی هه‌یه، چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌و عیراق راپه‌ڕینێكی كه‌م وێنه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی، كه شایسته‌ی رۆڵه‌كانی‌و تواناكانی‌و مێژوو و شارستانێتییه‌كه‌ی بێت.
* وه‌زیری پێشووی نه‌وت
رۆژنامه‌ی عه‌داله‌ت
PM:01:26:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2253
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی