ئای تۆ چ جه‌نگه‌ڵێكی وه‌ته‌ن
هێمن عەبدولقادر
له شیرینی خه‌ودایت له‌پڕ ئه‌بێت به‌قاو قریشك و هات و هاوار و ڕاكردن تۆش خه‌به‌رت ئه‌بێته‌وه و له‌به‌رده‌م خۆته‌وه ده‌ڵێی (وجا‌ءت سكره الموت بالحق) به‌راستی مردن تاكه حه‌قیقه‌تێكه كه یه‌خه‌ی هه‌موومان ئه‌گرێت، تۆ هێشتا خه‌و به‌ری نه‌یاویت و ئه‌ڵێی یاره‌بی خوا لێی خۆش بێت ، ئافره‌ت ئه‌وه كێ مردووه ؟ كوره مردنی چی ، ئاوی ڕه‌ئیسی هاتۆته‌وه هه‌سته ئه‌و مۆلیده‌یه داگیرسێنه قه‌تره ئاو له ته‌نكیه‌كاندا نه‌ماوه.......
ئاااااااااای تۆ چ جه‌نگه‌ڵێكی وه‌ته‌ن
....................................
له‌ده‌وام هاتویته‌وه هیلاك و ماندوو نزیكه‌ی شه‌ش سه‌عات قسه‌ت بۆ موراجیع كردووه كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن ، وه‌ڵامی ٥٣ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیت داوه‌ته‌وه ، سه‌ر ئه‌كه‌یته سه‌ر سه‌رینه‌كه و چاوت ئه‌جێته خه‌و ، له‌پڕ پیكابێك له‌به‌ر ده‌م ماڵتانا ئه‌وه‌ستێ و موكه‌بیره‌یه‌ك ئه‌گرێت به‌ده‌ستیه‌وه تا خوا هێزی پێداوه هاوار ئه‌كات
(كنگر) سیانی به‌پێنج ،سیانی به‌پێنج ، سیانی به‌پێنج ، سێ كیلۆ به‌پێنج هه‌زار ، هه‌رزانمان كرد هه‌رزانمان كرد .
سه‌د بریا تۆ جه‌نگه‌ڵ ده‌بووی وه‌ته‌ن
.............................................
ئه‌وه ئیتر
به‌رده‌وام دانه‌یه‌ك له‌ده‌رگا ئه‌یات بۆ پاره‌ی مۆلیده ، دانه‌یه‌ك پاره‌ی محاویله كۆ ئه‌كاته‌وه ، دانه‌یه‌ك مناڵ ئه‌كوتێت ، دانه‌یه‌ك وه‌سڵی ئاوی پێیه ، دانه‌یه‌ك له موكه‌به‌ره‌ی مزگه‌وته‌وه مناڵی لێ وونبووه ، دانه‌یه‌ك تۆپی كه‌وتۆته حه‌وشه‌وه ، دانه‌یه‌ك پنه و تیرۆكی ئه‌وێ ، دانه‌یه‌ك به ئاسن له بتڵی غاز ئه‌دات ، دانه‌یه‌ك و دانه‌یه‌ك و دانه‌یه‌ك و هازاران دانه
كاشكیا تۆ هه‌ر جه‌نگه‌ڵ ده‌بوویت وه‌ته‌ن
................................................
من خۆ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی سه‌ره ده‌رزیه‌ك ده‌سه‌ڵاتی بایه پێم یه‌عنی ئه‌گه‌ر رۆژێك هه‌ر یه‌ك تۆز ده‌سه‌لاتم هه‌بوایه ، یه‌كه‌م چاكسازی له‌م ووڵاته كه ده‌ستم پێ ئه‌كرد له (قه‌ده‌غه كردنی گسكی كاره‌باوه) ده‌ستم پێ ئه‌كرد ، سزایه‌كم دا ئه‌نا هه‌ر ژنێك گسكی كاره‌بای به‌كار بهێنایه ئه‌بوو ڕۆژی لانی كه‌م (دووجار بچێت بۆ ماڵی خه‌سوو هێوه‌ر و دشه‌كانی) ، دڵنیام ئه‌و سزایه رێژه‌ی گسكی كاره‌بایی نیواو نیو كه‌م ئه‌كرد ، كوره خۆ ناوێریت په‌رداخێك ئاو بخۆیته‌وه ، خێرا گیڤڤڤڤڤڤ ، فڕڕڕڕڕ گسك داگیرساوه
سه‌د بریا تۆ هه‌ر جه‌نگه‌ڵ بویتایه وه‌ته‌ن
.............................................
هاوینی لێدێت فه‌رش كۆكه‌ره‌وه ، بیشۆ ، هه‌ڵیخه ، موبه‌ریده پاك بكه‌ره‌وه ،ده‌كت ببه‌سته پوش بكڕه ،
زستانی لێدێت ، پڵیته چاك بكه ، فه‌رش ڕابخه ، ئه‌وه‌نده نه‌وتمان به ده‌به كڕی ، ئه‌وه‌نده نه‌وتمان به‌ده‌به هه‌ڵگرت هه‌موومان ئه‌ڵێی شه‌مپانزین (قۆڵمان درێژتره له قاچمان) ، ئه‌وه‌نده فه‌رشمان خسته سه‌رشانمان ، ئه‌وه‌نده كومبارمان خسته سه‌ر سه‌رمان بۆ سه‌ربان هه‌مومان سه‌رمان ئه‌ڵێی خراوه‌ته نه‌وته‌وه ،
من له هیچ شوێنێك هه‌ست به‌ئارامی ناكه‌م ..
ماندووم ماندوو ،
جه‌نگه‌ڵیش یاسای ته‌یبه‌تی خۆی هه‌یه ،
كاشكیا تۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ر هیچ نه‌بێت
جه‌نگه‌ڵ بوویتایه وه‌ته‌ن.
AM:09:29:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4827
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی