من خۆمم.. تۆش خۆت به
ئارام محمود
دابه‌شكرنى به‌هاى مردن له‌سه‌ربنه‌ماى ئینتما، درێژكراوه‌ى ئه‌و جیاكارییه وێرانه‌یه كه‌حزبى كوردى ئه‌ندازیارێتى، له‌باره گشتیه‌كه‌یدا ئه‌م دونیابینیه به‌رجه‌سته‌ى واقیعى كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كات، كه تا سه‌رپلێت هه‌لاهه‌لاكراوه و په‌رته‌وازه‌یه، به‌دیوه‌كه‌ى تریشدا ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه ته‌نها ئه‌وه چه‌ك به‌ده‌سته‌كان نین جیاوازى قبوڵناكه‌ن و ڕازینابن ڕایه‌ك بن له‌ناو ڕاكاندا، به‌ڵكو له‌ناو به‌شێك له‌خوێنه‌واره‌كانیشدا، دونیا عیباره‌ته له‌ڕه‌ش و سپى.
ئه‌وه‌ى گرنگه زه‌قبێت، ئه‌م دابه‌شكارییه، كێشكردنى ئینسانى كورد و ملدانى ته‌واوه‌تیه‌تى به‌یه‌كێكى تر له‌واقیعه سه‌پێنراوه‌كان، كه ئه‌ویش واقیعى جیاكاریی ئینسانیه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئینتیما، به‌و مانایه‌ى گه‌ر تائێستا پارتى له‌ڕووى جوگرافیه‌وه سه‌ركه‌توو بووبێت له‌سه‌پاندنى سنورێكى خوێناوى، ئه‌وا به‌شێك له نوخبه‌ى خوێنه‌واریش ئه‌مڕۆ سنورێكى ترمان له‌جیاكارى بۆ پێشنیار ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ى سنورى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئینسانیه، له‌سه‌ر هه‌مان ستایلى جوگرافیاى دێگه‌ڵه‌ى حزب.
به‌گژاچونه‌وه و سه‌رزه‌نشتكردنى ئه‌و له‌حزه ئینسانیه‌ى له‌قوڵایى هه‌ست و نه‌ستى تاكێكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌مردنى ڕۆژنامه‌نووسێك له‌پێش بیركردنه‌وه له‌ئینتماى، وه‌ك ئینسان، به‌شێكى گرنگه له‌ئازادى و بیركردنه‌وه‌ى تاك، بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌تائێستا شێرپه‌نجه‌ى ململانێى حزبى نه‌یتوانیوه زه‌فه‌رى پێبه‌رێت و ئینسانیه‌تى به‌ته‌واوى له‌په‌لوپۆبخات.
ئه‌كرێت له‌بوونى فیزیكدا، ئینتما به‌شێكى گه‌وره‌ى لێكدانه‌وه‌ى كه‌سایته‌كان داگیربكات و قسه‌ى جدى له‌سه‌ر خه‌وش و بیركردنه‌وه‌كانى بكرێت، به‌ڵام به‌مردنى جه‌سته‌ى، له‌هه‌موو بوون و خاوه‌ندارێتیه‌ك ڕووت ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ى تائێستاش ده‌یبیستن ته‌نها داهێنانی حزبى كوردییه، كه‌مردوو ده‌كاته ڕه‌مز و سه‌رمایه‌ى سیاسى خۆى، بۆ درێژه‌دان به‌مانه‌وه.
به‌ڕاى من به‌رگریكردن له‌ئازادى و كه‌رامه‌تى ئینسان و به‌گژاچونه‌وه‌ى بێدادى، ئه‌ركێكى ئه‌خلاقی و هه‌ستكردنه به‌به‌رپرسیارێتى، نه‌ك له‌به‌ركردنى شه‌رعیه‌تى دابه‌شكردنى دونیا و سه‌پاندنى لۆژیكى باش و خراپ، ناشرین و جوان، ئه‌م مه‌نتیقه له‌سه‌پاندن نه‌ك هه‌ر وه‌زیفه‌ى سه‌ره‌كی به‌رگریى ونده‌كات، به‌ڵكو به‌ته‌واوى ده‌چێته خانه‌ى خود ئه‌ڤینى و جوانكردنى خود له‌سه‌ر حسابى شكاندنى ئه‌وانى تر.
چواندنى كۆمه‌ڵگا به‌مێگه‌ل و نه‌زان و گێل و خه‌ڵكانى بیرنه‌كه‌ره‌وه، پۆشینى هه‌مان ئه‌و به‌رگه‌یه له‌شه‌رعیه‌ت، كه شۆڕشگێڕه‌كانى دوێنێ، عه‌یامێكى زۆره له‌سه‌رى ده‌له‌وه‌ڕن و بوونه‌ته بزنسكار و ملیاردێر، ته‌نها جیاوازییان ئه‌كت و تێۆره، كه‌له‌باره كردارییه‌كه‌یدا حزبى كوردى به‌زه‌بر و زه‌نگ هه‌وڵى چه‌پاندنى ئینسان و ملكه‌چكردنى ده‌دات له‌رێى برسیكردن و لێدان و تیرۆر و تۆقاندن و ویژدان كڕینه‌وه.
له‌باره تیۆرییه‌كه‌یشدا، ترسى گه‌وره هه‌یه ئه‌م زمانه پڕ له‌ناتۆر و ناچیزه كه به‌ڕوونى پێمانده‌ڵێت، وه‌ك ئێمه بیرنه‌كه‌نه‌وه، كۆیله‌ن، ڕیاكار و مه‌رایكه‌رن، جگه له‌وه‌ى كاریگه‌رى جدى ده‌بێت له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌ى كاریگه‌ریى هه‌ندێ ده‌نگى جدى كه ساڵانێكى زۆره ڕۆڵیان هه‌یه له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكى كوردى و ئاشناكردنى به‌و دۆزه‌خه‌ى بۆى داخراوه، به‌ده‌ریش نیه له‌باڵاده‌ستكردنى ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ى كه له‌هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردودا كوره‌ى شه‌ڕه به‌ردى گه‌ڕه‌كانى سلێمانى تاو ده‌دا و زۆرێك له‌سنورى گه‌ڕه‌كان بۆ خه‌ڵكى غه‌یره ببوه ناوچه‌ى محه‌ڕه‌مه.
ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌وێت به‌قوڵى به‌رگرى لێبكه‌م، وه‌زیفه‌ى نوسه‌ر و قسه‌كه‌ر و واعیزه جدییه‌كانى كۆمه‌لگاى كوردى كه گه‌وره و پڕ ماهییه‌ته، ته‌نها ورد و خاشكردنى ئه‌و سیاسیه بازرگانانه نیه كه حزبیان كردووه به‌كۆمپانیا و كوردستانیش به‌ماركێتێكى گه‌وره، به‌ڵكو به‌ده‌ره‌جه‌ى سه‌ره‌كى قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئالیته‌كانى ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانێكى هێمن بۆ خه‌ڵك و ئاشناكردنیانه به‌ئه‌رك و مافه‌كانیان، نه‌ك تۆخكردنه‌وه‌ى جیاوازییه‌كان و شۆڕكردنه‌وه‌ى ڕق و كینه بۆ سه‌ر ئاستى تاك به‌تاكـ، چونكه كێشه‌ى كۆمه‌ڵگاى ئێمه جگه له وێرانى دۆخى سیاسى، كێشه‌ى ئه‌خلاقى و ئینسانى قوڵیشى هه‌یه له‌گه‌ڵ حزب و ژیانى حزبایه‌تیكردندا، كه له‌مباره‌شدا ناكرێت له‌سه‌ر هیچ ئاستێكى ته‌رجومه بكرێت بۆ دوژمنایه‌تى .
PM:07:32:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی