به‌قسه‌ی بارزانی بكه‌ن
لەتیف فاتیح فەرەج
له په‌یامێكی كورتا بارزانی باسی جۆری ناڕونی و لاستیكی ئه‌و بڕگه‌یه‌ده‌كات كه بۆ پێشمه‌رگه دانراوه له بودجه‌ی عێراقدا ، ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه له 2005 ه‌وه به‌غدا كێشه بۆ بودجه‌و مافه‌كانی پێشمه‌رگه دروست ده‌كات و پرسه‌كه كۆنه ، به پێویستیشی زانیوه كه په‌له‌مانتارانی كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه كۆبونه‌وه بكه‌ن و دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن ، ئه‌مه كارێكی خراپ نیه ، باشتریش بوو بارزانی ده‌ستخۆشی له‌و هه‌ولاَنه بكات و گله‌ی له‌وانه‌ش بكات كه وه‌ك پێویست هاوكاری په‌رله‌مانتاره‌كانی هاوڕێیان نه‌بوونه.
به بڕوای من كۆبونه‌وه‌بكرێت باشه هه‌رچه‌ند له پارله‌مانی عێراقی بودجه په‌سه‌ندكراوه ، لێ كۆبونه‌وه‌كه ده‌كرێ ده‌رگا به ڕووی زۆر بابه‌تی دیكه‌دا بكاته‌وه ، به تایبه‌ت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی دیدو بۆچونی كوردی سه‌باره‌ت پرسه چاره‌نووسسازه‌كان و مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ماده‌ی 140 و هتد .
باشتره كۆبونه‌وه‌كان هه‌ر له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بێت ، كه راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق زۆر شپرزانه نووسرا بوو، باشتره سه‌ره‌تا كۆبونه‌وه‌كه له گه‌ڵ بارزانی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانیش بێت و پرسیاری ئه‌وه بكرێت ئه‌وه بۆ ماڵی كوردی له هه‌رێم به‌و جۆره داغانه‌و دا‌واشیان لێبكرێت ئه‌و ماڵه رێكبخه‌نه‌وه كه له 2014 ه‌وه شه‌ت و په‌ت كراوه .
من لام وایه ئه‌م په‌یامه په‌یامێكی خراپ نیه ئه‌گه‌ر چی دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ش هاتووه ، به‌لاَم ئه‌م په‌یامه پێویسته په‌یوه‌ست بكرێت به چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی هه‌رێمه‌وه ، كه ئێستا هه‌موو ریشه‌كانی حوكمڕانی تیایدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌وله‌و نیمچه سیستمیه‌ش كه‌وتووه ، كه پێشتر هه‌یبوو، هه‌قه كۆبونه‌وه‌كه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك له‌م قۆناغه ناجۆره ، كه خه‌ریكه هه‌موومان به‌ره‌و نادیار غلۆر ده‌كاته‌وه .
بۆ ئه‌وه بارزانی پێویسته خۆیشی هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنێت نه‌ك باگه‌وازو ده‌ركردنی به‌یاننامه .
كوردستان له بار‌و دۆخێكی باش‌دا نیه و له كه‌ناری شكستایه ، ئه‌گه‌ر به هه‌موو لایه‌ك هه‌نگاو بۆ راستكردنه‌وه‌ی نه‌نرێت،ئه‌وه ده‌بێت فاتیحای بۆ بخوێنین .
PM:05:21:08/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1093
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی