دادوه‌ره‌كه‌ی كفری و په‌یامنێره‌كه‌ی ئێن ئاڕتی
لەتیف فاتیح فەرەج
له راستیدا من بڕوام به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی شورا‌و ئه‌و شتانه‌ی هه‌رێم نیه ، مرۆڤ كه كار‌و ئه‌رك و كرده‌وه‌كانی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری ئه‌مریكا ده‌بینێ و ده‌یخوێنێته‌وه، ئه‌و ده‌م تێده‌گا ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری راستی یانی چی، نه‌ك ئه‌مه‌ی لای خۆمان، كه به‌شێكی زۆر له دادوه‌ره‌كان سه‌ره‌ڕای موچه‌ی خه‌یاڵی فول حزبین ، ته‌نانه‌ت نه‌ك قسه‌ی سه‌ركردایه‌تی به قسه‌ی ئه‌ندام ناوچه‌و ئه‌ندام كۆمیته‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت له 26ساڵی رابردوشدا نادادی زۆریان كردووه، دادوه‌ره‌كه‌ی كفری دۆسیه‌و بابه‌تی زۆری له‌به‌رده‌سته تاكاری له‌سه‌ر بكات، پرسی جاش و موسته‌شاره‌كان، پرسی گه‌نده‌ڵی و نادادی، پرسی زیاده‌ڕۆیی، پرس گه‌لی تر، ده‌ست بۆ هیچیان نابات، لێ ده‌یه‌وێ ئازادی رۆژنامه‌وانی به‌رته‌سك كاته‌وه ، هیوادارم ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزه بڕوات ته‌قه‌لای دادوه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادی بیر‌و ڕاو ئازادی رۆژنامه‌وانی سه‌یر بكات گه‌ر پێویست بكات ئاماده‌م بۆی بنێرم به كوردی و عه‌ره‌بیش هه‌مه.
په‌یامنێره‌كه‌ی ئێن ئاڕتی ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه ، دادوه‌ره‌كه‌ش زۆر باش ئه‌وه ده‌زانێ، به‌ڵام دیاره له ته‌واوی دۆسیه‌كه‌دا نادادی و ناڕۆشنیه‌ك هه‌یه بۆیه دادوه‌ر به‌و جۆره توڕه بووه ، بیرمه جارێكیان بۆ كێشه‌یه‌ی دۆستێك له دادگای سلێمانی له دادگای كردنه‌كه ئاماده بوم، جه‌نابی دادوه‌ر له‌وه چوو به حه‌وادا كه من ته‌سبیحێك به ده‌ستمه‌وه بوو، له كاتێكا له ده‌ره‌وه رۆژانه گه‌نج و لاوی كورد ده‌كوژران و ئه‌ویش مێشێك میوانی نه‌بوو.
من له ته‌ك ئه‌وه نه‌بووم كه به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه گوتی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رپه‌ڕاندنم لێكراوه بۆیه ناچمه كفری، چونكه نه‌خه‌ڵكی كفری نه‌گه‌رمیانی به‌و جۆره نین، هه‌رگیز قسه‌ی كه‌سێكیش ناكرێ گشتاندنی بۆ بكرێ، به‌ڵام نایشكرێ دادوه‌رێك به‌و جۆره مامه‌ڵه له ته‌ك میدیاكاردا بكات ، ئه‌م دادوه‌ره به‌ڕێزه به‌و كاره‌ی سوكایه‌تی به سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و واژوی مه‌سعود بارزانی و یاساكانی پارله‌مانی كوردستان كردووه، لانی كه‌م له‌به‌ر به‌رئه‌وه‌ی ناكرێ رۆژنامه‌نووس به‌و جۆره بگیرێ، له كاتێكا ئه‌و تاوانبارنیه‌به هیچ تاوانێك و ته‌نیا زانیاری و هه‌واڵی داوه جا دروسته یان نا ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه. ئه‌م دادوه‌ره به‌ڕێزه بالانی كه‌م كاره‌كانی حاكم هاوژین ته‌واو كات.
AM:09:04:26/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4105
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی