زیانه‌كانی داعش راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
فه‌رمانده‌یی پڕۆسه هاوبه‌شه‌كان زیانه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشی له ماوه‌ی حه‌وت رۆژی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ئازادكردنی شاری موسڵ راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێزه‌كانیان له میحوه‌ره‌كانی باشوور و باكوور و خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی پڕۆسه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می پڕۆسه‌ی ئازادكردنی شاری موسڵ زیانێكی زۆ به رێكخراوی داعش گه‌یشتووه و له‌و ماوه‌یه‌دا 772 توندڕه‌و كوژراون و 23ی تر ده‌ستگیر كراون.
فه‌رمانده‌یی پڕۆسه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت: "هاوكات هێزه هاوبه‌شه‌كان 127 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و 27 هاوه‌ن و بڕێكی زۆر چه‌كی قورس و پشتێنی بۆمبڕێژكراویان له‌ناو تونێله‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین تۆپهاوێژ و سه‌كۆی مووشه‌كهه‌ڵدان و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپاش گه‌نجینه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش و چوار ماڵی بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندووه‌ته‌وه و تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانیش سه‌دان بۆمبی چێنراویان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
له ئێستادا هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق له سێ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی موسڵه‌وه پێشڕه‌وییان كردووه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ چوونه‌ناو باشیك و هێزه هاوبه‌شه‌كانیش له باكووری حه‌مدانیه و باكووری گه‌یاره له پێشڕه‌ویدان.
PM:08:34:24/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 1291
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت