ئێران له‌سه‌ر عیراق هۆشداری‌ ده‌داته‌ توركیا


وێستگه‌ نیوز –
كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران هۆشداری‌ دایه‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ بوونی‌ هێزی‌ سه‌ربازییان له‌ عیراق و به‌شداریكردنیان له‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ‌.

رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ به‌هرام قاسمی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه‌ به‌شداری‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌ شه‌ڕی‌ تیرۆر له‌ عیراق پێویسته‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراق بێت و ره‌زامه‌ندی‌ به‌ده‌ست بهێنرێت.

وتیشی‌: "چوونی‌ هه‌ر هێزێك بۆ ناو عیراق به‌بێ‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌ت كارێكی‌ قبوڵكراو نییه‌".

قاسمی‌ بوونی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ توركیا له‌ بنكه‌ی‌ باشیكی‌ باكووری‌ موسڵ‌ به‌ "مه‌ترسیدار و خه‌وش" وه‌سف كرد و وتی‌: "ره‌نگه‌ له‌ كۆتاییدا كێشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ دروست بێت كه‌ بارودۆخه‌كه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرت".

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئێران له‌ كاتێكدایه‌ ناكۆكی‌ له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا له‌سه‌ر بوونی‌ هێزی‌ سه‌ربازییان له‌ باشیكی‌ باكووری‌ موسڵ‌ دروستبووه‌ و حكومه‌تی‌ عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هێزه‌كانی‌ توركیا به‌شداری‌ شه‌ڕی‌ موسڵ‌ بكات، ئه‌نقه‌ره‌ش سووره‌ له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ شه‌ڕی‌ موسڵ‌.


AM:10:34:25/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 1526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت