به‌ڤیدیۆ... حه‌شدی شه‌عبی ماڵ و سامانی موسڵییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
وێستگه نیوزـ
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا پاره و ئاڵتونی هاوڵاتیانی موسڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
كه‌ناڵی سۆمه‌ریه نیوز گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی عه‌لی سه‌یاد ده‌ڵێت: "بڕه پاره‌یه‌ك و هه‌شت پارچه ئاڵتون له گوندی ئه‌سعه‌دیه-ی خۆرئاوای موسڵ دۆزراونه‌ته‌وه تانه‌ت پاره‌كان چاپه كۆنه‌كه‌شی تێدا بووه و بۆ خاوه‌نه‌كانیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه."
فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی سەری پیرەپیاوێک ماچ دەکات و پێی ده‌ڵێت: "ئه‌مه ئه‌مانه‌ته‌كه‌تانه، به‌پشتیوانی خوا سه‌ر و عه‌گاله‌كه‌ت به‌رز ده‌بێت، مامه ئێوه‌ی خه‌ڵ:ی موسڵ ئه‌مانه‌ت له ئه‌ستۆی ئێمه و ئێمه‌ش رۆڵه‌ی ئێوه‌ین، ئه‌مه حه‌ڵاڵی خۆتانه."
PM:06:21:09/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 2622
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت