حكومه‌تی به‌غدا په‌نابه‌ره‌ عیراقییه‌كانی فنلاند وه‌رناگرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق پێشنیازێكی حكومه‌تی هلسنكی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عیراقییانه‌ مافی په‌نابه‌رێتییان له‌ فنله‌ندا به‌زۆر سنورداشی به‌غدا ده‌كرێنه‌وه‌.

میدیاكانی فنله‌ندا له‌ راپۆرتێكدا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هلسنكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا گفتوگۆدایه‌ بۆ واژوكردنی رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ سنورداشكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌رانی عیراق.

هاوكات ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق پێی وایه‌ كه‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ عیراقییه‌كان به‌وجۆره‌، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌ و عیراقیش ره‌زامه‌ند نییه‌ به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه‌.

وه‌زاری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ئاماده‌یی حكومه‌تی به‌غدا-یی ده‌ربڕیووه‌ ته‌نها پێشوازی له‌و په‌نابه‌رانه‌ بكات كه‌ به‌ خواستی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات، نه‌ك به‌ زۆره‌ملێ.

به‌پێی رۆژنامه‌ی "هه‌واڵه‌كانی هلسنكی"ی چاپی فنلاند، زیاتر له‌ هه‌زار په‌نابه‌ری عیراقی به‌ خواستی خۆیان ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه‌ و ته‌نها چه‌ند په‌نابه‌رێك به‌زۆر له‌و وڵاته‌ ده‌كراون كه‌ تاوانیان ئه‌نجامداوه‌، ئاشكراشیكردووه‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا 20 هه‌زار په‌نابه‌ری عیراقی روویان له‌ فنلاند كردووه‌ و زۆربه‌یان تائێستا مافی په‌نابه‌رێتییان وه‌رنه‌گرتووه‌.


PM:10:18:16/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 4656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت