سێڵفیی سەربازێکی عیراق لە نەبی یونسی موسڵەوە


وێستگه‌ نیوزـ

سێڵفیی سه‌ربازێكی عیراق كه‌ له‌ناو مه‌زاری نه‌بی یونس له‌ به‌شی چه‌پی موسڵ گرتوویه‌تی، ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێكرا.

سێڵفییه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كارمه‌ندێكی ده‌زگای بنبڕكردنی تیرۆر-ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌می 2017، له‌سه‌ر داروپه‌ردوی روخاوی مه‌زاره‌كه‌ گرتوویه‌تی.

له‌ 24ی ته‌مموز-ی 2014 چه‌كدارانی رێكخراوی داعش مه‌زاری نه‌بی یونسیان له‌ شاری موسڵ بۆمبڕێژكرد و ته‌قاندیانه‌وه‌، دواتریش چه‌ندین په‌رستگا و شوێنه‌واریی ئایینی و مێژوویی دیكه‌یان له‌و شاره‌ روخاند.


PM:10:59:16/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 3506 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت