ئەنجامدەری هێرشەكەی ئەستەنبوڵ ژنەكەی ئاشكرای كردووە


وێستگە نیوز- 

هێرشبەرەكەی شەوی سەری ساڵ لە ئەستەنبوڵ كە لەكاتی دەستگیركرنی و لەپاش تێپەڕبوونی 16 رۆژ بەسەر پەلامارەكەدا، سێ‌ ژنی لەگەڵدابوو، گەلەپرسیارێكی  زۆر هاتنە هاراوە سەبارەت بە بوونی ئەو سێ‌ ژنە لەگەڵ ئەو پیاوەدا كە هەریەكەیان هەڵگری رەگەزنامەی جیاواز بوون (میسری و سۆماڵی و سەنیگالی). 

 بەپێی رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ی ژمارەی ئەمڕۆ هەینی، لێكۆلًَینەوەكانی دەسەڵاتدارانی توركیا لەگەڵ عەبدولقادر ماشاریبۆڤ جەلادەكەی شەوی سەری ساڵ لە ئەستەنبوڵ، زانیاریی سەیر ئاشكرا دەكەن، سەیرترینیشیان ئەوەیە كە رێكخراوی داعش لەبەرانبەر هێرشەكەدا كە 39 كەسی تێدا كوژراو و 65 كەسی تریش برینداربوون،  سێ‌ ژنی بە دیاریی پێشكەش كردووە. 

بەپێی زانیارییەكان، ئەو دیارییە بووەتە مایەی توڕەبوونی ژنەكەی ماشاریبۆڤ، دایكی دوو منداڵە ئۆزبەكییەكانی. 

زانیارییە نوێیەكان، رۆڵی گرنگی ژنەكەی مشاریبۆڤ ناسراو بە (ئەبو محەمەد خوراسانی) ، لە دەستگیركردنى دەخەنەڕوو، ئەویش دوای ئەوەی ژنەكەی بیستبووی كە مێردەكەی لەگەڵ 3 ژندا دەژی كە میسرى و سەنیگالی و سۆماڵین و لە ناوچەی ئیسینیۆرتن تا بەدووربێت لە هەموو گومانێك، ئەوەش وای لێكردووە غیرە بكات و هەوڵبدات دەستی پێبگات. 
   
رۆژنامەی "خەبەر تورك" ی توركی بڵاویكردووەتەوە، ماشاریبۆڤ ئەو سێ‌ ژنەی وەك خەڵات لە داعش وەرگرتووە دوا ئەوەی بە سەركەوتووویی كارە تیرۆریستییەكەی سەر یانەیەكی شەوانەى لە شەوی سەری ساڵدا لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدا، هاوكات رۆژنامەی "حورییەت" دەڵێت، ماشاریبۆڤ بەشێوەیەكی نافەرمی هاوسەرگيریی لەگەڵ ئەو سێ‌ ژنە كردووە (بەبێ‌ ئەوەی لای دەسەڵاتداران تۆماریان بكات)، بە پیرۆزبایی یەكێك لە ئیمامەكانی داعش مارەی كردوون. 

پێشتر رۆژنامەكانی توركیا باسیان لەوەكردبوو كە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس ئاشكرایان كردووە، ئەو ژنانەی لەگەڵ ماشاریبۆڤ دەستگیركراون، پێشتر دۆسێی بەدڕەوشتییان هەبووە، ئەوەش لەلایەن دەزگا فەرمییەكانی ئەو وڵاتەوە تەئكیدی لەسەرنەكراوەتەوە. 

   


AM:11:04:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 6316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو