واشنتن: ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق


وێستگه‌ نیوزـ

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ كار به‌ رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عیراق ده‌كات و هه‌ڵی ناوه‌شێنێته‌وه‌.

دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌می 2017 رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌رده‌می ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، كار به‌ رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان واشنتن و به‌غدا ده‌كرێ و هه‌وڵیش ده‌درێت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناو رێككه‌وتنه‌ به‌گه‌ڕ بخرێت نه‌ك هه‌ر لایه‌نی ئه‌منی.

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاشكراشیكرد كه‌ واشنتن له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵیدا، سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیكردن له‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ته‌رخان ده‌كات، چونكه‌ پێی وایه‌ ئاشته‌وایی بناغه‌ی پشتیوانیكردنه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق.

به‌وته‌ی سیلیمان، هه‌ر له‌ بودجه‌ی گشتیی 2017ی ئه‌مریكا بڕه‌ پاره‌ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆسه‌ر ماڵوحاڵیان ته‌رخان ده‌كرێت.


PM:05:10:22/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو