یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی "سه‌گه شێته‌كه"ی تره‌مپ
وێستگه نیوزـ
جه‌نڕاڵ جه‌یمس ماتیس، كاندیدی دۆناڵد تره‌مپ بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌یدا رایگه‌یاند كه هیچ وڵاتێكی پارێزراو به‌بێ بوونی دۆست و هاوڕێ له ده‌وری بوونی نییه.
دوای ره‌زامه‌ندیی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر دیاریكردنی جه‌یمس ماتیس وه‌ك وه‌زیری به‌رگری له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و وه‌زیره كه پێشتر به "سه‌گه شێته‌كه" ناوبراوه، له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌یدا وتی: "هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ین بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی سوپاكه‌مان له‌مڕۆ و داهاتوودا بۆ شه‌ڕ ئاماده‌یه".
جه‌یمس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری كر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا و له نزیكیشه‌وه په‌یوه‌ندیی پته‌و له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت.
جه‌یمس جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌های هه‌ر دۆلارێك بزانێت كه خه‌ڵك له‌پێناو به‌رگریكردن له ئه‌مریكا وه‌ك باج ده‌یدات.
له‌دوای شه‌ڕی فه‌لوجه له عیراق كه ساڵی 2004 روویدا، جه‌یمس ماتیس نازناوی "سه‌گه شێته‌كه"ی وه‌رگرت، له‌وكاته‌دا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكای له‌دژی گروپه چه‌كداره‌كانی عیراق كرد، ماتیس ئه‌و نازناوه‌ی له لێدوانه تونده‌كانییه‌وه وه‌رگرتووه بۆ نمونه ساڵی 2005 له گفتوگۆیه‌كدا سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی تالیبان رایگه‌یاندبوو: "شتێكی خۆشه فیشه‌ك بنێی به سه‌ری خه‌ڵكه‌وه".
PM:08:06:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4287
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت