تره‌مپ: ئه‌م كه‌ناڵانه دوژمنی ئه‌مریكییه‌كانن
وێستگه نیوز – سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی هێرشێكی نوێی كرده‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی به "دوژمنی ئه‌مریكییه‌كان" وه‌سف كرد.
پاش كاتێكی كه‌م له گه‌یشتنی بۆ ویلایه‌تی فلۆریدا به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی پشووی كۆتایی هه‌فته، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هێرشی كرده‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن.
له په‌یامه‌كه‌یدا تره‌مپ نووسی: "كه‌ناڵه راگه‌یاندنه درۆزنه‌كان (.....) دوژمنی من نین، دوژمنی ئه‌مریكییه‌كانن".
تره‌مپ ناوی "رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، تۆڕی CNN، ABC، CBS و NBC newsی هێناوه".
هێرشی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن نییه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له سه‌ركرده‌كان وه‌ك تره‌مپ
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێرشیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به توندی هێرشی كرده‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆمه‌تباری كرد به "نه‌بوونی ده‌ستپاكی" و وتی: "نه‌بوونی ده‌ستپاكی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تێك كه كۆنترۆڵ نه‌كرێت".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:11:00:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1805
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت