بۆ یه‌كه‌مجار هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات چوونه‌ ناو دێرئه‌لزور


وێستگه‌ نیوز - 
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ئاشكرایكرد كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات چوونه‌ ناو پارێزگای‌ دێرئه‌لزور كه‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعشدایه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ كوردی‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات كه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێن، بۆ یه‌كه‌مجار چوونه‌ ناو شاری‌ دێر ئه‌لزوری‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش.

ئه‌م پێشڕه‌وییه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئابڵوقه‌دانی‌ شاری‌ ره‌قه‌ مۆڵگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌داعش له‌ سوریا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌یدایه‌.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ بۆ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز وتی‌: "هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات كه‌ له‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد و عه‌ره‌ب پێكدێن چوونه‌ته‌ به‌شی‌ باكووری‌ پارێزگای‌ دێرئه‌لزور".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌: "هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ژماره‌یه‌ك گوندی ژێر ده‌ستی‌ داعشیان كۆنترۆڵ‌ كردووه‌ته‌وه‌".


PM:09:40:21/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1827 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو