سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر باس له میسی ده‌كات
وێستگه نیوز –
كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور خوازیاره وڵاته‌كه‌ی بكاته وڵاتێكی به‌هێز له یاری تۆپی پێدا، له دوا لێدوانه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر باسی له لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی كرد.
كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر یاریزانی به توانا و لێهاتوو ده‌كات و پێیوایه كه میسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی "ده‌بێته به‌شێك له رابردوو".
سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئامانجیه‌تی وه‌ك ناوی برد "كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی میسی" دروست بكات و له 2013دا قوتابخانه‌ی پیۆنگ یانگی بۆ تۆپی پێ دامه‌زراند به ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی یاریزانی به‌توانا و زیاكردنی شاره‌زاییان تا بچنه بواره‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "موندو دیبورتیفو"ی كه‌ته‌لۆنی، ری ی‌و ئیل یه‌كێك له راهێنه‌رانی قوتابخانه‌كه وتی: "مه‌شق به گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ین تا توانا و لێهاتووییان له میسی زیاتر بێت. له ئێستادا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌ست به‌سه‌ر ئاسیادا بگرین و خوازیارین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌سه‌ر جیهاندا بگرین".
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كۆریای باكوور به سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی هه‌شتی جامی جیهان له 1966دا ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی به‌ده‌ست هێنا و دواجار له مۆندیالی 2010 له باشووری ئه‌فریقا ده‌ركه‌وت كه دوای چه‌ند شكستێكی قورس له خولی یه‌كه‌مدا كرایه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:03:19:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3935
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت