ئه‌مریكا..فڕۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر ماڵێكدا كه‌وته خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ریڤه‌رساید له ولایه‌تی كالیفۆرنیا فڕۆكه‌یه‌ك بچووك له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر ماڵێكدا كه‌وته خواره‌وه و وێڕای زیانی گیانی، چه‌ند ماڵێكی دیكه‌ش سوتان.
میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه فڕۆكه‌كه له جۆری سیسنا 310 بووه كه توانای هه‌ڵگرتنی شه‌ش سه‌رنشینی هه‌یه و له فڕۆكه‌خانه‌ی ناوبراو به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌نیاز بووه به‌ره‌و باكوری كالیفۆرنیا بڕوات.
میداكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌كه له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا دوای كه‌مێك له به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و وه‌ك ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش باس له گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك دیكه‌ش ده‌كرێت.
AM:09:21:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت