وه‌سیه‌تنامه‌ی خۆكوژێكی داعش بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی
وێستگه نیوز –
خۆكوژێكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له موسڵ له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا بۆ كه‌سووكاره‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه داوای لێكردوون ژنی بۆ بێنن، به‌ڵام به‌گوێیان نه‌كردووه و ئه‌میش له‌و دنیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "حۆرییه‌كانی به‌هه‌شت" ده‌كات.
"كه‌سوكار و خێزانه ئازیزه‌كه‌م توخوا بمبه‌خشن"، خۆكوژه‌كه‌ی داعش له موسڵ به‌م رسته‌یه ده‌ستی به نووسینی وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی كردووه كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌شقپێكردنی چه‌كدارانی داعش له خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه و پڕه له هه‌ڵه‌ی رێنووسی.
خۆكوژه‌كه‌ی داعش بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "پێتان راده‌گه‌یه‌نم كه تو خوا دڵخۆش بن بۆم، غه‌مم بۆ مه‌خۆن و جلوبه‌رگی ره‌ش مه‌پۆشن، پێتان ده‌ڵێم كه داوام لێ‌كردن ژنم بۆ بهێنن، به‌ڵام بۆتان نه‌هێنام، پشتیوان به‌خودا له‌گه‌ڵ حۆرییه‌كان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌م".
ئه‌مه دوا وشه‌كانی ماڵئاوایی خوێندكار عه‌لا عه‌بد ئه‌لعه‌گیدی-یه كه ساڵی رابردوو به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشێكی خۆكوژی بۆسه‌ر هێزه عیراقییه‌كان نووسیویه‌تی.
وه‌سیه‌تنامه‌كه له‌سه‌ر كاغه‌زێكی ره‌سمی داعش نووسراوه و له‌سه‌ره‌وه‌ی كاغه‌زه‌كه نووسراوه" به‌ڕێوه‌به‌رێتی سه‌ربازانی كه‌تیبه‌ی شوهه‌دا" و خرابووه زه‌رفێكه‌وه و ناونیشانی دایك و باوكی له به‌شی خۆرئاوای شاری موسڵی له‌سه‌ر بوو.
عه‌لا عه‌بد ئه‌لعه‌گیدی ته‌مه‌نی 15 ساڵ كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه رێكخرا، یه‌كێك بوو له‌و ده‌یان گه‌نجه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌شقپێكردنی چه‌كدارانی داعش له خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ مه‌شقیان پێكراوه و ئاماده‌كراون بۆ ئه‌نجامدانی "جیهاد".
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق
PM:05:02:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3781
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت