عەبادی: لەم هەفتەیەدا پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 28 شوباتی 2017 رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شایستە داراییەکانی پارەی جوتیاران خەرجدەکرێت کە ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر حکومەت کەڵەکە بووە.


عەبادی لە کۆنفڕانسێکی هەواڵیدا لە پارێزگای واست رایگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران، کە وەک قەزر لەسەر حکومەت کەڵەکە بووە.

ئەو لێدوانەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەکاتێکدایە، دوێنێ 27ی شوباتی 2017 یەکێتی گشتی هاریکاری کۆمەڵەی جوتیارانی عیراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی پارەی جوتیارانی سێ ساڵی رابردوو.

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا لە چەند پارێزگایەکی عیراق جوتیاران خۆپیشاندانیان کردووە، وەک ناڕەزاییەک لە دژی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان، کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر حکومەت کەڵەکە بووە.


PM:07:53:28/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1827 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت