راپۆرتێكی به‌ریتانی: ئه‌ردۆغان كوده‌تاكه‌ی بۆ پاكتاوكردنی نه‌یاره‌كانی به‌كارهێنا
وێستگه نیوز –
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا ره‌خنه‌ی له‌سه‌رۆك كۆماری توركیا گرت و رایگه‌یاند كه هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی قۆستۆته‌وه بۆ پاكتاوكردنی نه‌یاره‌كانی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ توركیا كه تیایدا چاوی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كه‌وێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ده‌بێت، چونكه توركیا بێ ئه‌ندازه مافه‌كانی مرۆڤی پێشێل كردووه.
راپۆرته‌كه پێیوایه ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی توركیا دوای كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌مموزی رابردوو گرتیه‌به‌ر، پێویست نه‌بووه و گونجاو نییه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه پێشێلكاری به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین له توركیا، گومان له‌سه‌ر راستگۆیی راپرسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نیسانی داهاتووی توركیا دروست ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له راپرسییه‌كه‌ی 16ی نیسانی داهاتوو ده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوان بكات و سیستمی حوكمڕانی له په‌رله‌مانییه‌وه بگۆڕێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
بۆریس جۆنسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به یاوه‌ری سی ئالان دۆنكان وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی بۆ كاروباری ئه‌وروپا و هه‌ردوو ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و ستراتیژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ناكۆكی دیپلۆماتی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا هه‌یه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:38:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت