كچه‌كه‌ی تره‌مپ دراوسێكانی نیگه‌ران كردووه
وێستگه نیوزـ
له‌و كاته‌وه‌ی له‌گه‌ڕه‌كه‌كه نیشته‌جێ بووه، ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دراوسێكانی له واشنتۆن نیگه‌ران كردووه و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانیان به "سێرك" وه‌سف بكه‌ن.
هۆكاری سه‌ره‌كی نیگه‌رانی دراوسێكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی ئیڤانكا و جارید كوشنه‌ری هاوسه‌ری كه راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی " independent" له كاتی چوونی خێزانه‌كه بۆ باخی گشتی گه‌ڕه‌كه‌كه تا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان یاری بكه‌ن، سێ ئۆتۆمبێلی گه‌وره یاوه‌رییان ده‌كات.
نیشته‌جێبوونی ئیڤانكا و خێزانه‌كه‌ی بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌روازه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه دابخرێن، سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر پاسه‌وانی نهێنی له شوێنه خێزانییه‌كان.
له ماوه‌كانی رابردووش‌دا دوای ئه‌وه‌ی بۆ گه‌شێكی خلیسكانی سه‌ر به‌فر بۆ چیاكانی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ ئیڤانكا 10 پاسه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، مشتومڕی نایه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:08:49:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 28782
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت