پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق له‌ مناره‌ی حه‌دبا نزیك ده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان 300 مه‌تر له‌ مناره‌ی حه‌دبا له‌ به‌شی راستی شاری موسڵ نزیكبوونه‌ته‌وه‌.

فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلسی فیدڕاڵیی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ یه‌كه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ به‌ روبه‌ری 150 مه‌تر چونه‌ته‌ ناو ناوچه‌ی قه‌زیب ئه‌لبان له‌ به‌شی راستی موسڵ  و 300 مه‌تر له‌ مناره‌ی حه‌دبای ئه‌و شاره‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق، هێزه‌كانیان ده‌یان چه‌كداری داعشیان كوشتووه‌ و 26 ئامێری سه‌ربازی و ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراوی ئه‌و رێكخراوه‌یان تێكشاندووه‌ و پێنج ده‌روازه‌شیان له‌ ناوچه‌كانی ئه‌و شاره‌ كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م پێشڕه‌ویه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق به‌ پشتیوانیی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی به‌شی راستی موسڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌رده‌وامه‌.


PM:07:42:27/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 3439 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت