هێرشبه‌ره‌كه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندیی به داعش و قاعیده‌وه هه‌بووه؟
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی له‌نده‌ن رایگه‌یاند كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی وێستمنیسته‌ر په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی داعش یان قاعیده‌وه هه‌بووبێت.
پۆلیسی له‌نده‌ن به تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یاندوه كه قسه‌كردن له‌سه‌ر لایه‌نگریی خالد مه‌سعود، هێرشبه‌ره‌كه‌ی له‌نده‌ن بۆ توندوتیژی له‌وكاته‌ی له گرتوخانه‌دا بووه و باسكردن له‌و بابه‌ته ته‌نها مه‌زه‌نده كردنه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه ساغی بكاته‌وه كه ئه‌و هێرشبه‌ره په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی قاعیده یان رێكخراوی داعشه‌وه هه‌بوبێت.
له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن و له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، خالج مه‌سعود به ئۆتۆمبیلێك سێ كه‌سی شێلا و دواتریش كارمه‌ندێكی پۆلیسی دایه‌به‌ر چه‌قۆ و كوشتی، هێزه‌كانیش پۆلیسیش لێی هاتنه ده‌ست و كوشتیانه‌وه، پۆلیس له‌وباوه‌ڕه‌دا بووه كه ئه‌و هێرشبه‌ره به خێرایی 122 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێخوڕی بێ و هه‌موو هێرشه‌كه ته‌نها 82 چركه‌ی خایاند.
له هێرشه‌كه‌ی خالد مه‌سعوددا پۆلیسێكی به‌ریتانی به‌ناوی كیس پالمه‌ر و خانمێك به‌ناوی عائیشه فه‌رید، فه‌رمانبه‌ری خوێندنگایه‌كی دواناوه‌ندی و گه‌شتیارێكی ئه‌مریكایی به‌ناوی كیرت كوچتران-ی ته‌مه‌ن 54 ساڵ و فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نیشینی ته‌مه‌ن 74 ساڵ به‌ناوی لیزلی رۆده‌رز گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:09:53:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3834
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت