وه‌زیرێكی عیراقی به‌ڕێوه‌به‌ره شیعه‌كان ره‌وانه‌ی موسڵ و سوننه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیفاد ده‌كات
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری بازرگانی به وه‌كاله‌ت تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
عالیه نه‌سیف، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه كه سه‌لمان جومه‌یلی، وەزیری پلاندانانی عیراق كه له‌هه‌مانكاتدا و وه‌زیری بازرگانیشه به وه‌كاله‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه شیعه مه‌زهه‌به‌كان ره‌وانه‌ی موسڵ ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه سوننه‌كان ئیفاد ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
نه‌سیف رایگه‌یاندووه: هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی ده‌بێت به چاوی مرۆڤانه ته‌ماشای ئه‌وانی دیكه بكات نه‌ك ده‌مارگیریی تایه‌فی و مه‌زهه‌بی، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیان سه‌ربه یه‌ك نیشتمان بن، ئایا نه‌ده‌بوو بۆ وه‌زیرێك كه دوو وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات ببێته پێشه‌نگ بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و لایه‌نگریی خۆی بۆ تایه‌فه‌یه‌ك زه‌ق نه‌كاته‌وه؟
ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكردووه كه ده‌بوایه جومه‌یلی به یه‌ك چاو ته‌ماشای به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی بكردایه نه‌ك شیعه‌كان بۆ موسڵ و سوننه‌كان بۆ ئیفاد ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، هه‌ریه‌ك له قاسم حه‌مود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خۆراك و ئیبتهال هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌ڕێوبه‌ره‌ی گشتیی دانه‌وێڵه‌ی ره‌وانه‌ی موسڵ كردووه، كه‌چی له هه‌مانكاتدا هه‌یسه‌م خه‌شالی، به‌ڕیوه‌به‌ری بازرگانیی دانه‌وێڵه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا و دوبه‌ی و ڤێتنام ئیفاد كردووه.
نه‌سیف ئاشكراشیكردووه كه ئه‌و وه‌زیره سوننه‌یه شاكر تكریتی، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێریی بۆ فه‌ره‌نسا ئیفاد كردووه و له یه‌ك مانگیشدا سێ جار ئیفادی بۆ فه‌رمانبه‌رێكی نزیك خۆی كردووه كه له نوسینگه‌كه‌ی كار ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره تیمه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ كوه‌یت ئیفاد كردووه.
AM:11:22:16/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت