باره‌گای فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی داعش له به‌ری راستی موسڵ خاپور كرا
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق خاپوركردنی باره‌گای فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی داعشی له به‌ری راستی موسڵ راگه‌یاند له گورزێكی ئاسمانیشدا چه‌ند پسپۆڕێكی بیانی كوژران.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی عیراق به سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی به‌رده‌ستی هێزه‌كانی عیراق، ئه‌مڕۆ گورزێكی ئاسمانی له ناوچه‌ی ئیسلاح زراعی به‌ری راستی موسڵ وه‌شێنراوه و به‌هۆیه‌وه باره‌گایه‌كی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی داعش خاپور كراوه و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانیش سوتاون.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، ئاشراشیكردووه كه له گورزه ئاسمانییه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و پسپۆڕه بیانییانه‌ی داعش كوژراون كه كاریان دروستكردنی ئه‌و فڕ‌وكانه بووه، یه‌كێكیش له‌وانه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی چیچانی بووه كه‌سێكی نزیك بووه له ئه‌بو عومه‌ر چیچانی وه‌زیری به‌ناو جه‌نگی داعش.
رێكخراوی داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشتی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌ستووه بۆ چاودێریكردن و هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عیراق كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵیان ده‌ستپێكردووه.
PM:08:52:17/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4821
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت