‌هێرشكرایه‌سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی‌ ئاسایشی‌ فیدراڵی‌ روسیا
PM:02:46:21/04/2017

وێستگه‌ نیوز –
 چه‌كدارێك هێرشی‌ كرده‌سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ فیدراڵی‌ روسیا له‌ باكووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ روسیا و له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران و دواتر چه‌كداره‌كه‌ كوژرا.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ فیدراڵی‌ روسیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ له‌ سه‌عات 17:02 ده‌قیقه‌ی‌ به‌ كاتی‌ ناوخۆیی كه‌سێكی‌ نه‌ناسراو هێرشی‌ كرده‌سه‌ر به‌شی‌ سه‌ردانی‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ فیدراڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ خابارۆفسك و به‌بێ‌ تێپه‌ڕاندنی‌ ناوچه‌ی‌ پشكنین ده‌ستی‌ كرد به‌ ته‌قه‌كردن.

ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ فیدراڵی‌ روسیا ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا له‌ ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی‌ ده‌زگاكه‌ و هاوڵاتییه‌ك كوژران و هاوڵاتییه‌كی‌ تریش برینداربوو و دواتر هێرشبه‌ره‌كه‌ كوژرا.

ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ فیدراڵی‌ روسیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناسنامه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌كه‌یان دیاریكردووه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ هه‌رێمی‌ خابارۆفسكه‌ به‌ ناوی‌ أ. ف. كونیف و له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1999یه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ نازییه‌ نوێكانی‌ شاره‌كه‌یه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: RT

 

Сообщение подписчика: Кто знает что происходит в Хабаровске, все в центре перекрыто и в брониках говорят на ФСБ напали и есть жертвы... . #Хабаровск #Хабаровскийкрай #khabarovsk #khv

A post shared by Хабаровск +18 (@khv_news) on




ئه‌م بابه‌ته 3953 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.