جیهادییە چینیەکان لە سوریا
وێستگه نیوزـ
زۆربەیان زمانی عەرەبی نازانن و ڕۆڵیان لە سوریا بە ڕووی جیهاندا زۆر کەم دیارە، بەڵام جیهادییە چینییەکانی پارتی ئیسلامی تورکستان لە سوریا هەن و لە هەرێمەکانی باکوری وڵاتەکە دژ بە هێزەکانی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن.
لەو کاتەوەی شەڕی سوریا دەستیپێکردووە هەزاران جیهادی چینی چوونەتە ئەو وڵاتەوە بۆ شەڕی دژ بە هێزەکانی حکومەت و هاوپەیمانەکانیان، ژمارەیەکیان چوونەتە ناو شانەی ئەلقاعیدە لە سوریا کە پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسرابوون و ژمارەیەکی تریان چوونەتە ناو ڕێکخراوی داعشەوە و ژمارەیەکی کەمیشیان چوونەتە ناو ئەحرار ئەلشامەوە.
زۆربەی جیهادییە چینیەکان لە ناو پارتی ئیسلامی تورکستانن لە سوریا، کە زۆربەی ئەندامانی لە موسوڵمانی چینی پێکهاتووە بەتایبەتی یۆغۆرەکانی ناوچەی شینجینگی چین، زیاد بوونی ئەمانە لە سوریا بووەتەهۆی زیادبوونی هاوکارییەکانی نێوان سوریا و دەزگاکانی زانیاری چین کە ترسی ئەوەیان هەیە هەمان ئەو جیهادیانە ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ وڵات گرفتی توندڕەوی دروست بکەن.
پارتی ئیسلامی تورکستان ناوی دوەمی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی تورکستانە کە هەرێمی شینژینگی چین بە ڕۆژهەڵاتی تورکستان دەزانێت و هەروەک زۆربەی گروپە جیهادییەکانی تر لە سوریا، مەبەستی سەرەکیان روخانی رژێمی ئەسەدە.
بهشداری کردنیان لەو شەڕی کە نزیکەی400 هەزار کەسی تائێستا تیادا کوژراوە، لە کاتێکدا بوو کە حکومەتی چین یەکێکە بوو لە پشتیوانە بەهێزەکانی بەشار ئەسەد لە ئاستی جیهانیدا،چین و ڕوسیا چهندینجار لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی ڤیتۆیان بەکار هێنا بۆ ڕیگاگرتن لە سەپاندنی سزای نێونەتەوەیی بەسەر سوریادا.
پهككین توندوتیژیەکانی ناو وڵاتەكهی و دژ بە بهرژهوهندییهكان چین لە دەرەوەی وڵات دەخاتە سەر ئەو میلیشیا ئیسلامەیانەی کە بە هاوکاری وڵاتانی بیانی هەوڵی سەربەخۆی هەریَمی شینجینگ دەدەن،حکومەت دەڵێت ئەوان لە وڵات دەردەچن بۆ ئەوەی بچنە نێو گروپە جیهادیەکانەوە، ڕەخنەگرانیش دەڵێن پێكهاتهی یۆغۆر له چین جیاوازییەکانی زۆریان دەکرێت و لە وڵاتی خۆیاندا ئابوریان پشتگوێخراوە بۆیە زۆربەی جار هەوڵی هەڵاتن دەدەن لە ناوچەکەیان.
شی شیاونگ نوێنەری چین له سوریا، مانگی 11ی ساڵی رابردوو بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند كه هەردوو وڵات هاوکاری سهربازیی ئاسایی لە نێوایان هەیە کە تیایدا تیشك خراوهتهسهر پرسه مرۆییەکان، هەرچەندە کاربەدەستانی چین بەپێی ڕاپۆرتهكان چەندین جار نکوڵیان لە ناردنی چەک یان سەرباز بۆ ناو سوریا کردووە، بەڵام لە ساڵی رابوردووەوە کاربەدەستانی چین و سوریا بە بەردەوامی هەمو مانگێک کۆبونەوەی ئاست بەرز ئەنجام دەدەن بۆ گۆڕینهوهی زانیاری لەسەر جیهادیەکانی ناو سوریا.
ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا كه بارهگاكهی لە بەریتانیایه، دەڵێت نزیکەی 5 هەزار چهكداری چینی لە سوریادان و زۆربەیان لەگەڵ پارتی ئیسلامی تورکستاندان و لە باكوری سوریان.
بە ئەندامانی خێزانەکانیانەوە، ئهو چینیانه نزیکەی 20 هەزار کەس دەبن. بەڵام چینی لی وی، شارەزای کاروباری تیرۆر دەڵێت ژمارەکەی ڕامی عەبدولڕەحمان زۆر زۆرە بڕوا دەکات نزیکەی تهنها 300 چهكداری چینی لە ناو سوریا بن و به ئەندامەکانی خێزانەکایشیانهوه بگهنه نزیکەی 700 کەس.
PM:10:33:22/04/2017
ئهم بابهته 3729
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت